به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (ئالوكه) دادگای به‌ریتانیا هه‌ڵسا‌وه به زیندانی كردنی پیا‌وێكی مه‌سیحی به‌تۆمه‌تی فڕێدانی زبڵ‌و خاشاك‌و گۆشتی به‌راز له به‌رده‌م مزگه‌وتێكی ئه‌و وڵاته.
( كریستۆڤه‌ر برینس) داد‌وه‌ر له دادگای ( نیوكسل) له لێد‌وانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گووتی: ئه‌م تۆمه‌تباره نا‌وی (جۆن وایت)ه‌و ته‌مه‌نی(63) ساڵه, به‌هۆی بوونی رقێكی زۆری به‌رامبه‌ر به ئاینی ئیسلام نزیكی ماڵه‌كه‌شی له مزگه‌وت هه‌ڵسا‌وه به فڕێدانی زبڵ‌و خاشاك‌و گۆشتی به‌راز له‌به‌رده‌م مزگه‌وتدا, پێشنوێژ‌و وتارخوێنی ئه‌و مزگه‌وته سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و به‌ساڵاچووه‌و له لێد‌وانێكیدا گووتی:
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه ئه‌م پیا‌وه نزیكه‌ی (30)ساڵه ماڵه‌كه‌ی له‌نزیك مزگه‌وته كاردانه‌وه‌ی له‌م شێوه‌ی نه‌بووه‌و به‌ڕاستی دڵگرانیشین به‌تۆمه‌تێكی ئا‌وا زیندانی بكرێ.
|