ناتوانم، راهاتووم، نه‌بوونی هیممه‌تێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌و به‌هێز، ئه‌وانه هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌و پاَلنه‌رانه‌ن، كه وا له كه‌سی جگه‌ره‌كێش ده‌كات به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر جگه‌ره‌كێشان‌و، هۆگربوون پێیه‌وه.
توێژینه‌وه تازه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه: ئه‌م ئه‌قڵیه‌ت‌و بیركردنه‌وه‌یه، به هۆی زۆرباسكردنی بوه‌ته شتێكی نیمچه بۆماوه‌یی‌و، به هۆیه‌وه ساڵانه نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌س له‌ناوده‌چن.
به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نیه، كه ده‌توانرێ هه‌م ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌و، هه‌م ئه‌م ژماره زۆره‌ی قوربانیانی كوشته‌ی ده‌ستی بێ ره‌حمی جگه‌ره كه‌مبكرێته‌وه، باشترین به‌ڵگه‌یش به‌رۆژووبوونی مانگی ره‌مه‌زانه، كه هه‌ریه‌كێكمان رۆژانه 15 كاتژمێر خۆمان له هه‌موو خوارده‌نه‌وه‌و خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌گرین، كه به‌ڕاستی هه‌لێكی زێڕین‌و كاتێكی له‌بارو گونجاوه بۆ بڕیاری یه‌كجاره‌كی خۆدورخستنه‌وه له‌م ده‌رده كوشنده‌یه‌و، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هیممه‌ت‌و بوێریه‌كانه.
له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا، كه‌شێكی له‌باری ئیمانی‌و رۆحی‌و ته‌ندروستی دێته كایه‌وه، كه ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌كی ساخله‌م‌و ته‌واو، هۆكاربێت بۆ له‌كۆڵكردنه‌وه‌و وه‌رده‌رخستنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و هاوڕێ خراپه، له ماڵی پاك‌و خاوێنی له‌ش‌و جه‌سته، به تایبه‌ت ده‌م‌و قوڕگ‌و سییه‌كان.
به‌تایبه‌تیش كه سه‌لمێنراوه: رۆژو جه‌سته له ژاراوی بوون ده‌پارێزیت‌و پاكی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ره‌مه‌زان گۆڕانكاری له هه‌موو كار‌و ره‌فتارو نه‌ریتێكی رۆژانه‌ی موسڵمان ده‌كات، وه‌ك: نوستن‌و، خواردن‌و، خواردنه‌وه‌و، كار‌و،...، بۆیه ئه‌م گۆڕانكاریه‌یش ئه‌سته‌م‌و سه‌یر نابێت، ئه‌گه‌ر هیممه‌ت‌و بڕوای تۆكمه‌ی له دواوه بێت.
ئه‌م 4 هه‌نگاوه‌یش باشترین پاڵنه‌رن بۆ وازهێنان له جگه‌ره:
1- بڕیارێكی به‌هیممه‌ت‌و ئازایانه، كه بیسه‌لمێنێ توانای زاڵبوونت هه‌یه به‌سه‌ر ویست‌و داخوازی نه‌فس‌و، نه‌ریت‌و دابی نه‌خوازراو.
2- نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر له مزگه‌وت‌و، په‌رستش‌و، نزا‌و پاڕانه‌وه‌و، خۆ دوورگرتن له‌و شوێنانه‌ی كه جگه‌ره‌ی تێدا ده‌كێشرێ.
3- ئه‌نجامدانی مه‌شق‌و راهێنانی هه‌ڵمژین‌و هه‌ناسه‌دانی قوڵ‌و، خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی میوه‌و شیر‌و پونگ‌و، خۆخه‌ریك كردن به شتێك له كاتی بیركه‌وتنه‌وه‌ی جگه‌ره‌و، حه‌زكردن له كێشانی.
4- بیركردنه‌وه له ده‌ره‌نجامی جگه‌ره‌كێشان‌و، داهاتووی ته‌ندروستی‌و، باری دارایی‌و، باس‌و خواسی شه‌رعی له‌سه‌ر به هه‌ده‌ردانی پاره‌و،.. هتد.
|