مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
پێشنیوه‌ڕۆی 16/8/2011 شاندێكی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان، به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا فرمان محمد چۆمانی و، یاوه‌ری سه‌رجه‌م كارگێر‌و ئه‌ندامانی ناوچه‌و، هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌رێز مامۆستا مه‌لا یوسف احمد تێبینه‌ری ئه‌وقافی چۆمان، سه‌ردانی ناوچه‌ی چۆمانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رپرسی ناوچه به‌رێزكاك محسن دێلزی و، ئه‌نامانی ناوچه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا شاندی میوان به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی سنوره‌كه‌و، به بۆنه‌ی 65مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆبایی خۆیان ئاراسته‌ی ناوچه‌كه كرد‌و، خوازیاربوون یاده‌كه ببێته یادی زیاتر تێكۆشان وهه‌ولدان بۆگه‌یشتن به سه‌رجه‌م ماف وداخوازیه‌كانی گه‌لی كورد‌و پاراستنی ئه‌زموونی سیاسی كوردستان .
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه به‌رپرس وئه‌ندامانی ناوچه‌ی چۆمانی پارتی خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا به سه‌ردانه‌كه‌و، به‌ڵێنی زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان وده‌ڤه‌ره‌كه دوپاتكرایه‌وه.
|