مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن به سه‌ر تێپه‌ڕبوونی 65ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان، مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، به‌ڕێزان مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید‌و، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی‌و، مه‌لا وه‌لی دری‌و، مه‌لا ره‌سول سیتكانی كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق و، به‌رپرس وكارگێڕانی ناوچه‌كانی سۆران ودیانای یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی لقی10ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و، به‌ناوی زانایانی سنوره‌كه پیرۆزبای خۆیان ئاراسته‌ی به‌رپرس وئه‌ندامان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرس‌و ئه‌ندام‌و كاگێڕانی لقی ناوبراو پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، شاندی لقمان هیوایان خواست ساڵیاده‌كه ببێته مایه‌ی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌رجه‌م لایه‌ن سیاسیه‌كان و، وه‌لانانی گشت جیاوازی وناكۆكیه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتیانی كوردستان .
ئه‌مه‌و هه‌ربه‌وبۆنه‌وه، دواتر شانده‌كه هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی زۆزك وناوچه‌ی دووی پارتیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و، په‌یامی پیرۆزبایی 65ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیان ئاراسته‌كردن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان به‌رپرس وئه‌ندامانی لقی 10ه‌و وناوچه‌كان سوپاسی خۆیان بۆشانده‌كه ڕاگه‌یاندو، به‌ڵێنی هه‌مووخزمه‌تێكیان له‌وساڵیاده‌دا دووپاتكرده‌وه.
|