له نامه‌یه‌كدا بۆ به‌رێز مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان، رێكخراوی ئه‌نیستیوتی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ سوپاسی هه‌وڵ‌و ماندووبونی مامۆستا دلشاد ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی خوله رۆشنبیریه‌كان‌و لێك نزیك كردنه‌وه‌ی زانایان‌و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
له‌نامه‌كه‌دا هاتووه: له به‌رامبه‌ر ده‌سپێشخه‌ری كۆششی به‌رێز (مامۆستا دلشاد محمود گه‌ڵاڵی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ب_ په‌یوه‌ندیه‌كان. بۆ گه‌شه‌پێدانی رۆشنبیری مامۆستایانی ئایینی له كوردستان به‌تایبه‌ت له بواری (مافه‌كانی مرۆڤ)دا.
هه‌روه‌ها هاتووه: رێكخراوی (kihr) رێز له هه‌وڵی په‌یامدارانه‌یان ده‌گرێت‌و ئه‌م بڕوانامه‌ی رێزلێنان پێشكه‌ش ده‌كات...
عه‌لی كه‌ریم
سه‌رۆكی ئه‌نیستیوتی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
هه‌ولێر 2011
|