مامۆستا سامان ئه‌نوه‌ر كه ناسراوه به مه‌لا سامان هه‌روتی، به‌ده‌ستێكی نادیار تیرۆر كرا‌و، دوای دیار نه‌مان‌و بێ سه‌روشوێن بوونی بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له لایه‌ن كه‌سێكی كورده‌وه له به‌غدا دۆزرایه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه تا ئێستا هیچ هۆكارێكی ده‌روونی‌و خێزانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌نانه‌ت سیاسیش، به لای دۆست‌و خزم‌و كه‌سه‌كانی مه‌لا سامانه‌وه هه‌ست پێنه‌كراوه، چونكه ئه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌و، به قسه‌ی خزمانیش خێزانه‌كه‌یان بێ گرفت ترین كه‌سانی گونده‌كه‌یانن.
مه‌لا سامان خۆی له هه‌ولێر ده‌مایه‌وه‌و له مزگه‌وتی ناو قه‌سری وه‌ك پێشنوێژ (امام) دامه‌زرابوو، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ژنی ماره كردووه، به‌ڵام نه‌یگواستۆته‌وه.
به وته‌ی خزمانی مه‌لا سامان، له شه‌ممه‌ی رابدووه‌وه بزر بووه‌و سۆراغی زۆریان كردووه، كه‌چی هیچ زانیاریان له‌باره‌ی بزربوونیه‌وه نه‌دۆزیته‌وه.
به‌ڵام به گوێره‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ناوبراو بۆ ته‌قدیمكردنی خوێندنی ماسته‌ر چووه‌ته به‌غدا.
زرار ره‌زاق حه‌مه‌د، ئامۆزای مامۆستا مه‌لا سامان، به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: جوای ئه‌وه‌ی ماسیگرێك له رووباری دیجله ته‌رمه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌و، ناسنامه‌ی له به‌ركی بووه، ئینجا له رێگای بنكه‌ی مه‌حمودیه‌ی شاری به‌غدا نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌و، ئه‌وانیش له رێگای ئاسایشه‌وه كه‌س‌و كاری ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، ده‌چنه به‌غدا ته‌رمه‌كه‌ی ده‌هێننه‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه له لایه‌ن عه‌قیدێكی كورده‌وه له به‌غدا، كه ته‌له‌فۆن بۆ قوتابیه‌كی خۆی له خه‌لیفان ده‌كات‌و ده‌ڵێ: ئێمه له به‌غدا ته‌رمی گه‌نجێكی خه‌لیفانمان به ناوی (سامان أنوه‌ر) دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌ویش خزمان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و به شوێن ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رۆنه به‌غدا.
به پێی زانیاریه‌كان ته‌رمه‌كه‌ی تووشی هیچ برین‌و لێدانێك نه‌هاتووه‌و، ته‌نانه‌ت دوو وه‌رقه‌ی دۆلار‌و بڕی حه‌فتاو پێنچ هه‌زار دینار‌و هه‌ویه‌ی خۆی له‌ناو گیرفانه‌كه‌یه‌وه مابووه.
هه‌ر به پێی زانیاریه‌كان ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو ئاو دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هۆكاری فرێدانی بۆ ناو ئاو‌و دیار نیه.
خزمێكی نزیك له مه‌لا سامانه‌وه وێڕای پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه، تایبه‌ت به سایتی زانایان گوتی: به‌راستی سه‌رمان سوڕماوه له تیرۆركردنی مه‌لا سامانه‌وه، چونكه هیچ كێشه‌یه‌كی وای نه‌بووه، كه هه‌ستی پێ بكه‌ین هۆكاری ئه‌و دیار نه‌مان‌و تیرۆركردنه‌ی بێت، هه‌ستمان نه‌كردووه مه‌لا سامان هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌ره‌ونی‌و سیاسی هه‌بووبێت، ته‌نانه‌ت ده‌ستگیرانه‌كه‌شی هیچ شتێكی له‌و باره‌وه لێ نه‌زانیوه.
جێی ئاماژه پێدانه تا ئێستا ته‌رمی مه‌لا سامان له به‌شی (پریشكی دادی) یه‌كێ له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدایه‌و دوای لێكۆڵینه‌وه، به‌نیازه رۆژی پێنچ شه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی كوردستان بكرێته‌وه. |