به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه هه‌واڵی تیرۆركردنی مامۆستا مه‌لا سامان ئه‌نوه‌ر هه‌روتیمان پێگه‌ییشت، كه له سنووری لقه‌كه‌مان به كاری پێشنوێژی هه‌ڵده‌ستا.
ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه وه‌ك یه‌كێتی زانایان به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ین، داواش له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌وڵی جددی بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت سۆراخی چۆنیه‌تی وه‌فاتكردنی مامۆستا مه‌لا سامان بدۆزرێته‌وه، كه وه‌ك خزمه‌كانی مامۆستا باسی ده‌كه‌ن، هیچ لایه‌نێك دیار نییه له پشت ئه‌و كاره بووبێت، چونكه مامۆستا هیچ گرفت‌و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هه‌موو هه‌وڵێك بخرێته گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره دزێوه.
|