به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
[ ولا تفسدوا في الارض بعد اصلاحها ]
گه‌لی كورد به‌درێژایی مێژوو به‌ده‌ست ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌و نه‌هامه‌تی زۆری دیوه ، هه‌رله كوشتن و ڕاوه‌دونان و ته‌عریب و داگیركردن و تۆقاندن و كاولكاری و چه‌ندین جۆری زوڵم و سته‌می تر ، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا میلله‌ته‌كه‌مان له‌هه‌مووسه‌رده‌مه‌كاندا توانیویه‌تی سه‌نگه‌ری به‌رگری بگرێت و چۆك بۆ هیچ هێزو حكومه‌تێك دانه‌دات كه زۆر جار ئه‌وانه‌ی زوڵمیان له كورد كردووه له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاریدا بوون ، به‌ڵام هه‌میشه پلانی گڵاوی سته‌م كاری سه‌ری نه‌گرتووه‌و سه‌ریش ناگرێت ...
وه‌كو ئه‌بینین له‌م ڕۆژانه‌داو له درێژه‌ی پلانه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ وێرانكردنی ناوچه كوردییه‌كانی سنوری دیاله دكتاتۆرو شۆڤێنیه‌كان ئه‌وانه‌ی چاویان به ئه‌زموونی سیاسی و ئارامی كوردستاندا هه‌ڵنایه‌ت جارێكی دیكه كه‌وتونه‌ته وێزه‌ی كوردانی ناوچه‌كانی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و ناوچه كورد نشینه‌كانی تر‌و ئه‌یانه‌وه‌ێت ئه‌وه‌ی پێشینه‌كانیان بۆیان ته‌واو نه‌كرائه‌مان به‌زۆر زیاتره‌وه به‌رامبه‌ر كورد بیكه‌ن ...
بۆیه ئێمه له لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره كار‌و هه‌وڵانه ئه‌كه‌ین و پێیان ئه‌ڵێین ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌یكه‌ن سه‌رله‌به‌ری دژی بنه‌ما پیرۆزه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه و زوڵم و ته‌عه‌دا كردن له هیچ خانه‌یه‌كی ئیسلامه‌تیدا جێگای نابیته‌وه ...
له هه‌مانكاتیشدا پشتگیری و پشتیوانی خۆمان وه‌كو زانایانی ئاینی بۆ برا پێشمه‌رگه‌كانمان ده‌رئه‌بڕین داوای سه‌ركه‌وتنیان له یه‌زدان بۆ ئه‌كه‌ین ، پێیان ئه‌ڵێین ئه‌وه‌ی ئێوه خه‌باتی له پێناودا ئه‌كه‌ن خه‌باتكردنه بۆ گێڕانه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت و ئازادی مرۆڤ ، ئێوه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك هه‌میشه سه‌لماندوتانه قه‌ڵغانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی نیازه گڵاوه‌كانن و هێزی له‌بن نه‌هاتووی به‌رگری كردنن له ئازادی و مافی ڕه‌وای گه‌ل و ووڵاتمان
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كورد‌و كوردستان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای هه‌ق و دادپه‌روه‌ری
پایه‌دارو به‌رقه‌رار بێت ئه‌زموونی سیاسی و دیموكراسی و ئارامی كوردستان
سه‌ركه‌وتن بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌رشۆڕی بۆ دوژمنان و سته‌مكاران و شۆڤێنی و تیرۆریستان
لقی گه‌رمیانی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
|