یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مان: ته‌عدیل شه‌هاده‌ به‌ یاسا چاره‌كراوه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت پێیه‌وه‌ پابه‌ند بێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/10/2011 : 11:36:06
قه‌باره‌ی فۆنت

ژماره‌یه‌ك له‌ پێشنوێژ‌و وتارخوێنان كاتێك خوێندنی ئه‌هلیان ته‌واو كردووه‌، له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف تاقیكردنه‌وه‌ی راستكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان حسێب بۆ شه‌هاده‌كه‌یان ناكرێت، هه‌روه‌ها ناتوانن پاش په‌یمانگای زانسته‌ ئیسلامیه‌كان درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن، له‌ كاتێكدا ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ به‌رامبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ شه‌شه‌می ئاماده‌یی، بۆیه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌مه‌ی نێوان لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان، كه‌ له‌ باره‌گای یه‌كێتی زانایان ئه‌نجام درا، یه‌كێتی زانایان بابه‌ته‌كه‌ی خسته‌ به‌رده‌م لێژنه‌ی ئه‌وقاف، چونكه‌ پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ ناهه‌قیه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرانی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، شه‌هاده‌كه‌ هیچ كێشه‌ی نییه‌، به‌پێی یاسا ده‌رچووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ته‌علیماته‌كان بكرێت‌و، كارئاسانی بكرێت، ئه‌وان وه‌كو لێژنه‌ی ئه‌وقاف بڕیاریاندا به‌ردواداچوون بۆ ئه‌و پرسه‌ بكه‌ن، چونكه‌ ماده‌مه‌ كرا به‌ یاسا حكومه‌ته‌ مولزه‌مه‌ پابه‌ند بیت پێیه‌وه‌.

شایانی باسه‌ له‌ لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كاك یه‌شار نه‌جمه‌دین جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌‌و دكتۆر سه‌باح به‌رزنجی ئه‌ندامی لیژنه‌ ئاماده‌بوون، به‌ڕێز حاجی سه‌لام كه‌ریم سیدان راوێژكاری وه‌زاره‌ت‌و به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تلا ئه‌وقاف نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بوو، له‌ یه‌كێتی زانایانیش هه‌ر یه‌ك له‌ مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د وه‌رتی‌و مامۆستا مه‌لا عومه‌ر سوێری‌و شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی و مامۆستا مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و شێخ نیاز راغب به‌رپرسی لقی هه‌ولێری زانایان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌بوون.