یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
دوای ناوانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌ سه‌رنووسه‌ر.. رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی ده‌سووتێندرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/11/2011 : 13:22:03
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژنامه‌ی (تشارلی ئیبدۆ) كه‌ رۆژنامه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێزه‌‌و هه‌فتانه‌ له‌ پاریس ده‌رده‌چێت، دوێنێ شه‌و، به‌ هۆی فڕێدانی شوشه‌ی ئاگرینی ناوه‌وه‌ی ژووره‌كان سووتێندرا.

چاودێران پێیان وایه‌ هۆكاری سووتاندنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك شتی كردووه‌، رۆژنامه‌نووسان‌و چاودێران به‌ گاڵته‌پێكردن‌و سوكایه‌تیپێكردنی ده‌زانن به‌ موسڵمانان، چونكه‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی هه‌ڵستا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ كاریكاتێرییه‌كان، كه‌ وێنای پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی ده‌كرد‌و، له‌لایه‌ن كاریكاتێرستێكی دانیماركی دروست كرابوون، هه‌روه‌ها له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌دا، هه‌ڵستاوه‌ ناوی رۆژنامه‌كه‌ی گۆڕیوه‌ بۆ (شه‌ریعه‌ ئیبدۆ) هه‌روه‌ها ناوی سه‌رنووسه‌ره‌كه‌شی كردووه‌ به‌ (محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ر)، ئه‌و كاره‌شیان دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ له‌ توونس حزبی نه‌هزه‌ی ئیسلامی یه‌كه‌می ده‌نگه‌كانی هێنا‌و، هه‌روه‌ها له‌ لیبیا مسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كاتی لیبیا داندرا‌و، ئه‌ویش رایگه‌یاند: له‌ حكومه‌تی نوێی لیبیا شه‌ریعه‌تی ئیسلام بنه‌مای سه‌ره‌كی ده‌ستووری نوێی لیبیا ده‌بیت.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا شه‌وی رابردوو (2-3/11/2011) كه‌سانێكی نادیار هه‌ڵستاون به‌ سووتاندنی ناو باره‌گای رۆژنامه‌كه‌، كاتێك كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێك، كه‌ هیچ زانیاری له‌ باره‌یانه‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، هه‌ڵستاون شوشه‌یان پڕی به‌نزین كردووه‌‌و فڕێان داوه‌ته‌ ناو باره‌گای رۆژنامه‌كه‌‌و، ته‌واوی كه‌ل‌و په‌لی ناوه‌وه‌ی سووتاندووه‌.

رۆشنبیران‌و رۆژنامه‌نووسانی فه‌ره‌نساش بوونه‌ته‌ دوو به‌ش، هه‌ندێكیان ئه‌وه‌ به‌ به‌شێك له‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری داده‌نێن، هه‌ندێكی دیكه‌ پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ ده‌رچوونه‌ له‌ كاری رۆژنامه‌وانی‌و، سوكایه‌تیكردن‌و گه‌مه‌كردنه‌ به‌ هه‌ستی موسڵمانان.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د موساوی له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی (فرانس 24) ئیدانه‌ی سووتاندنی باره‌گای رۆژنامه‌كه‌ی كرد.