ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/11/2011 له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌ری رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت، خولێكی ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنفڕاسێكی فراوان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان، بۆ ژماره‌یه‌ك زانای ئایینی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و خوله‌كه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا عبدالرحمن صدیق به‌ڕێوه‌چوو، كه بریتی بوو له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی نێوان زانایان سه‌باره‌ت به ئافره‌تان‌و، ئه‌و باس‌و پێشنیازانه‌ی كه رێكخراوه‌كانی ژنان‌و ئافره‌تان‌و خوشكان ده‌یخه‌نه‌ڕوو.
سه‌ره‌تای خوله‌كه به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و، تیایدا وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له رێكخراوی ناوبراو و مامۆستا عبدالرحمن صدیق، روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌خوله‌كه پێشكه‌ش كرد‌و، گوتی: كه مه‌به‌ست له‌م خول‌و گفتوگۆكراوه‌یه، ئاماده‌كارییه بۆ به‌ستنی كۆنفڕاسێكی فراوان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان.
دواتر به‌ڕێز مامۆستا عبدالرحمن صدیق له كاتژمێرێكدا، باسی گرنگی هه‌ماهه‌نگی‌و لێك تێكگه‌یشتنی نێوان رێكخراو و دام‌و ده‌زگاكانی كرد، به‌تایبه‌تی زانایانی ئایینی‌و ئافره‌تان، پاشان گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌نێوان زانایانی ئاماده‌بوو ده‌ستی پێكردو، هه‌ر یه‌كێك راو سه‌رنج‌و تێبینی خۆی پێشكه‌ش كرد‌و، گوێی بۆ گیرا، پاشان سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به دانیشتنه‌كه هات.
ئه‌مه‌و بڕیاروایه كه له به‌رواری 24/11/2011 رۆژی پێنجشه‌ممه خولێكی دیكه‌ی هاوشێوه به‌ڕێًوه‌بچێت‌و، له هه‌ر یه‌ك شاره‌كانی دهۆك‌و سلێمانیه‌یش خولی له‌م جۆره سازبكرێت.
|