ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لا عولا روستایی
له به‌رواری 21/11/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به یاوه‌ری مه‌لا معروف روستایی ئه‌ندامی لق‌و، ماموستا مه‌لا أمجد سورجی به‌رپرسی ناوچه‌ی چواری یه‌كێتی زانایان‌و، شاندێك له زانایانی ئایینی، به‌شداری كرد له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حاجی عمر سوێری له شاری هه‌ولێر، كه به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و نوێنه‌ری پارێزگاری هه‌ولێرو، مامۆستایانی ئاینی و، به‌رپرسی دام و ده‌زگاكانی حكومی و، حیزبی و، ڕیش سپی و، پیاو ماقوڵانی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له میانه‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كیتی زانایان وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد‌و، تیایدا وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له خێرخوازان، رایگه‌یاند: شاری هه‌ولێر زۆر به‌جوانی رازاندراوه‌ته‌وه به دروستكردنی مزگه‌وت‌و، داوا له خێرخوازان ده‌كه‌م هانگاوی زیاتر بنێن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی تری وته‌كه‌یدا شێخ نیاز دێگه‌یی رایگه‌یاند: خێرخوازانی شاری هه‌ولێر وه‌ڵامێكی زۆر جوانی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌نه‌وه، كه ده‌لێن: ئیسلام به زور سه‌پێندراوه به سه‌ر میلله‌تی كورد، به‌ڵام زمانی حاڵی خێرخوازان ده‌ڵێن: نه‌خێر، ئێمه ئاماده‌ین رۆح‌و ماڵی خۆمان له بێ‌ناو ئه‌م ئاینه به‌خت بكه‌ین، به دروستكردنی مه‌ڵبه‌ندی زانست‌و زانیاری‌و ئاشتی‌و به‌خته‌وه‌ری كه مزگه‌وته.
|