لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆڵه‌ندی ده‌ری خستووه، كه ئه‌و ئافره‌ته موسڵمانانه‌ی حیجاب ده‌پۆشن رێژه‌یه‌كی به‌رزیان تۆمار كردووه، هه‌ر به پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 15 تا 35 ساڵه دایه له 60% ی حیجاب ده‌پۆشن، ئه‌مه‌ش له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه حیجاب به‌شێكی ناسنامه‌ی موسڵمانێتی‌و دینداری ئافره‌تانه، كه ئیسلام له‌سه‌ر ئافره‌تانی داناوه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئاماژه‌شی به‌وه كردووه، كه ئێستا بازاڕه‌كانی حیجاب فرۆش، كڕیاریان زۆر بووه‌و، له‌و پێناوه‌ش چه‌ندین كۆمپانیای توركی‌و مه‌غریبی كێبڕكێیانه له‌سه‌ر هێنانی حیجابی جۆراوجۆر بۆ ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه، كه ئه‌و حیجابه شتێكی به‌زۆر نیه، به‌ڵكو رۆژ به‌رۆژ ویستی زیاتری دێته سه‌رو ئافره‌تان ئاره‌زومه‌ندانه‌و وه‌ك پابه‌ندیان به ئیسلام ده‌یپۆشن.
|