له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه (23/11/2011) مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، یه‌كێتی زانایان داوا ده‌كات ده‌رچووانی ئاماده‌ییه ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف فه‌رامۆش نه‌كرێن، چونكه رێژه‌یه‌كی كه‌میان وه‌رگیراوه، له كاتێكدا ئه‌وانه بۆ رۆژگاری ئه‌مڕۆمان زۆر پێویسته، چونكه زۆربه‌ی ئه‌وانه دوای ته‌واوكردنی خوێندن ده‌بنه پسپۆڕی وانه‌ی ئاینی‌و وتاربێژی مزگه‌وته‌كان‌و بۆشاییه‌كی گه‌وره پڕ ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه داوا له وه‌زاره‌تی خوی،َدنی باڵا ده‌كه‌ن به جددی كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن جێگایان بكه‌نه‌وه له كۆلێژ‌و په‌یمانگاكان به پێی كۆنمره‌كانیان، به‌تایبه‌تیش له كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زایان لێ ده‌ربچێت‌و بتوانن خزمه‌ت بكه‌ن.
|