(إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا)
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی (1433) پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ته‌واوی موسڵمانانی جیهان به گشتی‌و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌م یاده مه‌زنه به خۆشی‌و خێره‌وه به‌سه‌رماندا تێبپه‌ڕێت.
هه‌موومان ده‌زانین ئه‌م یاده بۆ موسڵمانان ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات‌و ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی سه‌ره‌ساڵ نییه، به‌ڵكو ئه‌م یاده پاڵنه‌رێكی به‌هێزه بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌ركی سه‌رشایان به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر‌و په‌یامه‌كه‌ی درودی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ هۆكارێكی به‌هێزیش بێت بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی ماناكانی هیجره‌ت‌و كاربۆكردنی له چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت‌و یه‌كسانی‌و ئازادی‌و بنیادنانی وڵاتێكی فره ئاینی‌و پڕ له ئاشتی‌و خۆشه‌ویستی، له‌سه‌ر ئاستی تاكیش ده‌بێ هه‌وێنی كۆچ بێت له گوناه‌و نزیكبوونه‌وه بێت له لوتكه‌ی دینداری‌و، به سروودی (مانگی چوارده) ماڵی دڵمان بۆ پێغه‌مبه‌رمان‌و ته‌واوی یارانی بكه‌ینه‌وه‌و، وه‌ك ئیمامی ئه‌بوبه‌كر خۆمان‌و ته‌واوی خانه‌واده‌مان به خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر‌و گیانفیدایی په‌یامی ئیسلام په‌روه‌رده بكه‌ین.
دووباره ئه‌م یاده له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایاانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
29/12/1432
|