راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی و یادی بیره‌وه‌ری كۆچی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه، له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و قائیمقامی قه‌زای سۆران به وه‌كاله‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان و زانایانی ئایینی و جه‌ماوه‌رێكی زۆر له هۆڵی ئه‌وقافی سۆران، سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی به هه‌ماهه‌نگی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان ئایینی ئیسلامی كوردستان، مه‌راسیمێكی ئایینی سازكرد.
دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی وێڕای به‌خێرهێنانی میوان و پیرۆزبایكردن له موسڵمانان به بۆنه‌ی ئه‌و یاده‌وه، هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی رووداو و په‌ند و وانه‌كانی سه‌ری ساڵی كۆچی و به قۆناخێكی گرنگی دانا بۆ گۆڕانكاری له شێوازی بانگه‌وازی ئیسلامی، ئینجا له ژێر رۆشنایی هه‌ڵوێست و دیدگاكانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) باسی له خۆشه‌ویستی نیشتمان و خاك و وڵات كرد.
دواتر هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و قائیمقامی سۆران به وه‌كاله‌ت له دوو وته‌ی جیادا ئاماژه‌یان به یادكردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی دوایی دا و هیواشیان خواست له پاڵ هه‌موو یاد و بیره‌وه‌رییه‌كان بایه‌خی ته‌واویش به‌و یادكردنه‌وه‌یه بدرێت، هه‌روه‌ك ئومێده‌واربوون ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ زیاتر به‌هێزتر كردنی گیانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی له نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و خزمه‌تكردنی زیاتری خاك و وڵاتمان. له دوایشدا نوقل و شیرینی ئه‌و یاده به‌سه‌ر میوانان دابه‌ش كرا و به چه‌ندین ستایش و سرودی ئایینی كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هێندرا.
|