ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عولا روستایی
سه‌ر له ئێواره‌ی 26 / 11 / 2011 زاینی، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له مزگه‌وتی {صواف} له‌شاری هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونی زۆرێك له زانایانی ئاینی و، شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و، به‌رپرسانی دام و ده‌زگا حیزبی‌و، حكومییه‌كان‌و، ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری‌و، پیشه‌یی یه‌كان‌و، كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی ناو شاری هه‌ولێرو، ده‌وروبه‌ری، به‌مه‌به‌ستی به‌رز ڕاگرتن‌و زیندووكردنه‌وه‌ی یادی { سه‌ری ساڵی نوێ ی كۆچی } مه‌ڕاسیمێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ئاینی سازكرد .
شایه‌نی باسه ده‌سپێكی ئاهه‌نگه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، له‌پاشان له‌لایه‌ن {شێخ نیاز راغب دێگه‌یی } به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌ناوی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی ناو شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری، ووتاری به‌خێر هێنانی خوێنده‌ووه، كه له درێژه‌ی ووته‌كانیدا ئاماژه‌ی به به‌گرنگی‌و پیرۆزی ئه‌م یاده مێژووییه پڕ شكۆیه كرد
له لای موسڵمانان، بۆیه ده‌بێت سه‌ری ساڵی كۆچی، له لای گشت موسڵمانێك كۆچكردن بێت، له گوناهو تاوان، بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارو، ڕشتنی فرمێسكی په‌شیمانی له‌سه‌ر سه‌رپێچیه‌كان .
له‌پاشان ووتاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌لایه‌ن به‌ڕێز { مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی } سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان خویندرایه‌وه، كه له ووته‌یه‌كیدا: به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، په‌یامی پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێ ی كۆچی، ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م موسلمانانی كوردستان‌و، عێراق به‌گشتی‌و، موسڵمانانی شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی كرد، وه ئاماژه‌شی به چه‌ند په‌ندو ئامۆژگاری ڕوداوه‌كانی ئه‌م بۆنه مێژووییه كرد، بۆیه ده‌بێت موسڵمانان له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا، هیجره‌ت بكه‌ن له توند‌و تیژی، به‌ره‌و پێكه‌وه ژیان‌و، بڕوابوون به ژیانی برایه‌تی و، گیانی لێبورده‌یی. وه‌له كۆتایشدا ده‌ستخۆشی له لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كرد، بۆ سازدانی ئه‌م مه‌ڕاسیمه و، زیندووكردنه‌وه‌و به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م یاده پڕ شكۆیه ..
له پاشان ووتاری لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان له لایه‌ن دكتور بشیر خلیل حداد سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف خوێندرایه‌وه.
له‌پاشان ووتاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌لایه‌ن ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت به‌ڕێز كاك { عوسمان موفتی } خوێندرایه‌وه، كه تیشكی خسته سه‌ر، پاكی‌و، جوانی موسلمانایه‌تی میلله‌تی كورد‌و، پیرۆزی ئه‌م یاده، له لای هه‌موو تاكێكی میلله‌تی كوردی موسڵمان، بۆیه هه‌موو كاتێك ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌فه‌خرو شانازییه‌وه به‌شداری و سه‌رپه‌رشتی بۆنه‌و پرسه ئاینی یه‌كان ده‌كه‌ین .