كه‌ناڵی ئاسمانی نالیا (NRT) له ئه‌ڵقه‌یه‌كی به‌رنامه‌ی به بوێری ده‌رباره‌ی موعجیزه‌كانی قورئانی پیرۆز شێواندنێكی زۆری ده‌رباره‌ی قورئان تێدا بوو، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی نیگه‌رانی هاووڵاتیان‌و زانایانی ئایینی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ توانا عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆیه‌كه كرد، هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان نامه‌یه‌كی بۆ كه‌ناڵه‌كه نارد، كه پێویسته چاكسازی له‌و به‌رنامه‌یه بكه‌ن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه‌ناڵه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌وان داوای لێبووردن ده‌كه‌ن، كه له ده‌قه‌كه هاتووه: (جارێكی تر، بینه‌رانی موسڵمانی كه‌ناڵه‌كه‌مان دڵنیابكه‌ینه‌وه كه‌به‌رنامه‌ی به‌بوێری كه‌گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر مه‌سه‌له ئاینییه‌كان، ته‌نیا بۆ خزمه‌تكردن‌و فراوانكردنی مه‌وداكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، ئه‌گه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی سلبیش له‌و ئه‌ڵقه‌یه كه‌وتبێته‌وه كه‌تایبه‌ت كرابوو به موعجزه‌ی قورئانی، ئه‌وا بێ سێ دوو بۆ ئه‌وه‌ش داوای لێبوردنمان هه‌یه.).
له‌و باره‌وه مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایان قه‌ت پێمان خۆش نییه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌ناڵێك بكه‌وینه ململانێ، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێـ هاریكاریان بین، بۆیه ئێمه سوپاسی كه‌ناڵه‌كه ده‌كه‌ن، كه گوێیان بۆ ره‌خنه‌كان گرتووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی ئه‌وان بڵاویان كرده‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ی نازانستییه، شیاوی كه‌ناڵه‌كه نه‌بوو، بۆیه هیوادارین شتی وا دووباره نه‌بیته‌وه، به‌رنامه‌كه خزمه‌تی ئاین‌و كۆمه‌ڵگای پێ بكرێت، نه‌ك دوودڵی‌و گومان.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانی گووتی: دیاره به پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵه‌كه دیاره باسه‌كه له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌بدولواحید درێژه‌ی هه‌یه‌و، دكتۆر عه‌بدولواحیدیش دیاره هه‌مان پێشنیازی كردوونه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌م كاره‌ش كه‌ناڵه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت، كه داوای لێبووردن له هه‌ڵه‌یه‌كی خۆی بكات.