رۆژی (24/11/2011) وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: (دوای په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له (دیوانی وقفی سنی عیراق) ، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌وا ڕۆژی شه‌ممه (26/11/2011) ته‌واوكردنی مانگی (ذي الحجة)یه ساڵی (1432)ی كۆچیه ، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه (27/11/2011) یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی محرمی ساڵی (1433)یه)
به‌م هه‌واڵه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بێت رۆژی یه‌كشه‌مه یه‌كه‌م رۆژی سه‌ره ساڵی كۆچی بوو، به‌م پێیه‌ش بێت رۆژی عاشوورا ده‌كه‌وێته رۆژی سێشه‌مه، كه‌واته سووننه‌ته دوو شه‌مه‌و سێ شه‌مه به رۆژوو ببین، به‌ڵام ئێمه دوای به‌دواداچوون بۆمان ده‌ركه‌وت، كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی سعوودیه رۆژی شه‌ممه‌ی كردۆته یه‌كی موحه‌رره‌م، به‌م پێیه‌ش بێت سووننه‌ته‌كه ده‌كه‌وێته رۆژی یه‌كشه‌مه‌و دووشه‌مه، نه‌ك سێ شه‌مه، به گوێره‌ی شاره‌زایانی مانگیش رۆژی شه‌مه یه‌كه‌می مانگ بووه، نه‌ك یه‌ك شه‌مه، له‌وه‌شدا حكومه‌تی سعوودیه كردوویه‌تییه سه‌ری ساڵ، هه‌روه‌ها ئه‌وقافی جه‌زائیر له رێگای ئامێری پێشكه‌وتوو شه‌مه كردوویانه‌ته سه‌ره ساڵ، زۆر له ماڵپه‌ری وه‌قفی سووننیش گه‌راین هیچ زانیاری له‌و باره‌وه تێدا نه‌بوو، به‌ڵام وه‌قفی شیعه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یان رۆژێك دوای سعودیه واته یه‌كشه‌مه كردوویانه‌ته سه‌ری ساڵ.
بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پێش هانی نۆیه‌م‌و ده‌یه‌می موحه‌ره‌م ئه‌وه بۆ موسڵمانانی كوردستان روون بكاته‌وه.
تێبینی: ئه‌م وێنه‌ی سه‌ره‌وه له ماڵپه‌ڕی (إسلام) ماڵپه‌ڕی وه‌زراه‌تی ئه‌وقافی سعودیه وه‌رگیراوه، كه دوو ماڵپه‌ڕی هه‌یه، ئه‌وه‌یان ماڵپه‌ڕی زانستییه.
|