دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ماوه‌یه‌ی وه‌كو هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ناوناو له‌و باره‌یه‌وه و له‌سه‌ر داواكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له‌گه‌رمیان زۆربه‌ی ووتارخوێنانی مزگه‌وته‌كانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ووتاره‌كانیان ته‌رخانكرد بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی موسوڵمانان له دیارده‌كانی [ سوتان و خۆسوتان و كوشتن و خۆكوشتن و خۆخنكاندن و خۆده‌رمانخواركردن و لێدان و به‌زۆر به‌شودان و ڕێگرتن له شوكردن و به‌كارهێنانی توندوتیژی و توندوتیژی خێزانی ]
ئه‌مه‌و له ووتاره‌كانیاندا زانایانی ئاینی به‌ووردی له‌و دیاردانه دوان و هۆشیاری و ڕێننمایی پێویستیان به موسوڵمانان و نوێژخوێنان گه‌یاند و به‌دیارده‌ی قێزه‌ونیان وه‌سف كرد‌و داوایان له موسوڵمانان كرد خۆیانی لێ بپارێزن چونكه ئه‌وانه دورن له بنه‌ماكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه .
|