راگه‌یاندنی لق:
ئێواره‌ی رۆژی 17/11/2011 وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و، مامۆستا محمد سینه‌مۆكی و، كاك عبدالستارو، كاك ابراهیم، وه كاك حاجی بیلال ئه‌ندام په‌ڕله‌مان له لیستی كۆمه‌ڵ‌و، وكاك سلیمان مینه به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (ه) ی رانیه‌و، جه‌ندین ئه‌ندامی دیكه‌ی یاوه‌ری وه‌فد سه‌ردانی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له لایه‌ن لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان زانایان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌تواو ئه‌وقافی راپه‌رین، به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، به‌ڕێز به‌رپرسی لق وێرای دوباره به‌خێرهێنانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و شانده‌كه، له وته‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانی به‌ڕێزیان نیشاندا، پاشان باس‌و گفتوگۆ‌و پێشنییار له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای كوردستان‌و ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕ كرا‌و، هه‌موولا هیوایان خواست كه ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئێستا زیاتر له‌به‌رچاو بگیرێ،
ئه‌مه‌و هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا رۆڵی زانایانی ئایینی‌و یه‌كێتی زانایان به‌گرنگ پێناسه كرا‌و هه‌ڵسه‌نگێنرا.
|