ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه/م.عبدالرحمن
له‌به‌رواری 17/11/2011 شاندێكی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز به‌رپرسی لق، به‌شداری كرد له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی راپه‌ڕین، كه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان به‌رپرسی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف و، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و، ڕائید حه‌سه‌ن وته‌ی به‌نرخیان ئاڕاسته‌ی ئاماده‌بوان كرد‌و، دواتر به پرسیار‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئاماده‌بوان كۆتایی پێهات، پاشان به‌یه‌كه‌وه به‌شداری پرسه‌یه‌كیان كرد له (قادراوا).
هه‌رهه‌مان ڕۆژ له‌باره‌گای لق، به‌ڕێز جێگری به‌رپرسی لق له‌گه‌ڵ چه‌ند كارگێڕێك پێشوازیان كرد له چه‌ند زانایه‌كی ئایینی كوردستانی باكوور، كه ئێستا له ئه‌وڕوپا ده‌ژین‌و، به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه سه‌ردانی لقی ڕانیه‌یان كرد.
|