راگه یاندنی لقی رانیه:
له رێكه‌وتی 26/11/2011 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان به‌رپرسی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایانی ئایینی ئه‌ندام‌و كارگێڕانی لق، كۆبونه‌وه‌ی فراوانی مانگانه‌ی لق به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تیك له قورئانی پیرۆز ڕازێنرایه‌وه، دواتر به‌رپرسی لق وێرای به‌خێرهێنانی ئه‌ندامان و ده‌ستخۆشی له‌كاره‌كانیان، قسه‌وباسی له‌چه‌ند بابه‌تێكی هه‌نوكه‌یی كرد‌و، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی باسكردنی كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه كرد‌و،چه‌ند گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر كاری ئه‌وقاف و زانایان كرا، وه باس له‌وه‌كرا كه بۆنه ئایینیه‌كان به‌ئاهه‌نگ وسیمینار زیندو بكرێنه‌وه،له‌كۆتاییدا ناوچه‌كان راپۆرتی خۆیان خوێنده‌وه‌و،كۆبونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، بۆ ئه‌م ساڵه‌ی نوێی كۆچی وه‌ك ساڵانی رابردوو، لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، وه‌ك پیشوازیكردن بۆ ئه‌م یاده ژماره‌یه‌ك چاڵاكی ئه‌نجامدا، كه بریتی بوون له:
1- هه‌ڵواسینی چه‌ند لافیته‌یه‌ك له‌ناو بازاری رانیه‌و به‌رده‌ركی مزگه‌وتی گه‌وره .
2- هاندانی مامۆستایانی وتار خوێن تا له وتاره‌كانیاندا باس له‌كۆچی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن.
3- باسكردنی تایبه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی لق وداواش بكری َبۆ یاده ئایینیه‌كان ئاهه‌نگ سازبكرێ وسیمیناری تایبه‌تی بۆ ئه‌نجام بدرێ.
4- چاوپێكه‌وتنی به‌رپرسی لق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن،تایبه‌ت به‌م یاده پیرۆزه.
|