"جمیل خیر بهرام" ئه‌ندامی هه‌یئه‌ی وه‌زیرانی مالیزیا رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی حه‌ج و زه‌کاتی مالیزیا بڕیاری داوه که سندوقێکی خێرخوازی دابنێ بۆ یارمه‌تی دانی موسڵمانه هه‌ژاره‌کان له هه‌ر وڵاتێکی دونیادا بێت.. هه‌ره‌وه‌ها رایگه‌یاند: ئێمه پێویستیمان به یارمه‌تی وڵاتانی تری ئیسلامی هه‌یه.. هیوادارین که بانکه ئیسلامییه‌کان له رووی داراییه‌وه یارمه‌تیمان بده‌ن له م رێکخراوه خێرخوازییه‌دا.. به پێ هه‌واڵی" الاکوله" تا ئێستا 14 وڵات داوای ئه‌ندامبوون ده‌که‌ن له‌و رێکخراوه خێرخوازییه‌دا.. بهرامی به‌رده‌وام بوو و ده‌ڵێت: هیوادارین له رێگه‌ی ئه‌م سندووقه‌وه یارمه‌تی وڵاتانی"فه‌له‌ستین و سۆماڵ و ئه‌فغانستان بده‌ین".. به‌م زووانه سه‌باره‌وت به‌م رێکخراوه دانیشتنێک ده‌کرێت..
و/ له فارسییه‌وه.. هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
سه‌رچاوه: اخبار جهان اسلام
جهان اسلام
Islam world news
|