راگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی پێنجه‌شممه 24/11/2011 ئه‌نجومه‌نی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرس و، ئاماده‌بوونی كارگێڕانی لق و، لێپرسراوی ناوچه‌كان، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد‌و، پاشان وێرای گوێگرتن له رێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، راپۆرتی كار‌و چاڵاكیه‌كانی ناوچه‌كان، ئه‌م پرسانه قسه‌یان لێكرا:-
1-پیرۆزبایی ساڵی نوێی كۆچی هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا (صلی الله علیه وسلم) له ته‌واوی موسلمانان به‌گشتی و زانایان به تایبه‌تی كرا.
2-ئیدانه‌ی ئه‌و پڕۆگرام‌و به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنیانه كرا، كه سنوربه‌زێنی ده‌كه‌نه سه‌ر شرع‌و په‌یامی خوایی‌و، له‌م دواییه‌دا هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن‌و راگه‌یاندنه‌كان بۆ مه‌رامی تایبه‌ت وروژاندیان .
٣- هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پرسی ئاڵوگۆڕكردنی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه‌و، داواكرا كه ده‌ستنیشانكردنی به‌ڕێوبه‌ری تازه‌ی پۆسته‌كه به ئاگاداری لقی شه‌قلاوه بێت.
|