ڕاگه‌یاندنی لق: محمد بێگه‌ڵاسی
پاش ڕوداوه نه‌خوازراوه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان وهه‌ڵكوتانه سه‌رو سوتاندنی دوكانه‌كان وشوێنه‌كانی مه‌ی فرۆشتن‌و خواردنه‌وه و مه‌ساج و دواتریش سوتانی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له چه‌ند شوێنێك و پاشانیش تۆمه‌تباركردنی مامۆستایانی ئاینی وه‌ك هۆكاری ئه‌م گرژی وپشێویه‌ی كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌زمونی گه‌له‌كه‌مان نیه ، سافێكی لقه‌كه‌مان كه‌پێكهاتبون له لێپرسراوی لق م.ملا.أحمدی خانقاو كارگێڕانی لق م.ملا.محمدبێگه‌ڵاسی و م.ملا.سیدعبدالرّحمن و م.ملا.محمدخدر لێپرسراوی ناوچه‌ی هه‌ڵشۆو چه‌ند مامۆستایه‌كی تریش ، سه‌ردانی لقی قه‌ڵادزێی یه‌كگرتووی ئیشلامیمان كرد‌و له‌نزیكه‌وه نیگه‌رانی خۆمان و مامۆستایانی ئاینیمان پێڕاگه‌یاندن بۆ ئه بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه‌ڕوی داوه له بادینان ، ئه‌وه‌شمان باسكرد كه هه‌م ئه‌وقاف سه‌ركردایه‌تی زانایانیش به‌دواداچونیان بۆڕوداوه‌كان كردوه و گه‌یشتونه ئه‌وڕاستیه‌ی كه مامۆستایانی ئاینی تێیدا هۆكار نه‌بوون و ئه‌وتۆمه‌تانه‌ش كه‌ئه‌رێنه پاڵ مامۆستایانی ئاینی دورن له‌ڕاستی ، وه‌كۆپیێَك له‌به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیشمان بۆ بردن ، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له‌لایه‌ن لێپرسراوی لقیان و كارگێڕانیان پاش ده‌ربڕینی سوپاس و خۆشحاڵیان بۆئه‌م سه‌ردانه به‌گه‌رمی پێشوازی كراین و به‌ڕێكراین ...پاشانیش له‌هه‌مان ڕۆژدا سه‌ردانی م.ملا.موسته‌فای بێكڵۆیمان كرد كه به‌هۆی نه‌خۆشێكه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری بۆكرابو و هیوادارین كه‌خوای مه‌زن زوو شیفای بۆبنێرێ ....... انشاْ الله |