ئا: نازه‌نین عبدالباقی حه‌مه عیزه‌ت_سه‌قز
تایبه‌ت به په‌یامی زانایان+zanayan.org:
ئاو سه‌ره‌كیترین هه‌وێنی ژیانه‌و هیچ ڕووه‌ك و گیانه‌وه‌رێك به‌بێ ئاو ناژی، ئه‌گه‌ر شاروشارۆچكه وگونده‌كان پێك هاتوون هه‌ر هه‌موویان ئاو وكانی وچۆم وزه‌ری پێكی هێناون ئاوحهشیمهتی له‌ده‌وری خۆی خركردۆتهوه ،ده‌توانین بڵێین شارستانیه‌ت به‌هۆی ئاوه‌وه پێك هاتووه و ئاو هۆی سه‌ره‌كی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه وچه‌رخی ژیان به‌ئاو ده‌گه‌رێ، ئه‌گه‌ر به‌چاوی ئاواڵهو به‌رینه‌وه له‌كانیاوی كه‌س نه‌زان بروانین، په‌یدابوونی ئه‌م كانیاوه زۆرشتمان پێ ده‌سه‌لمێنێ.
یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه، خه‌ڵاته‌كانی په‌روه‌ردگار باشتر بناسین وبێئاگا لێیان نه‌روانین وبۆ ژیانێكی ئاسوده‌و پاك وخاوێن كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرین، وه‌ك ده‌ڵێن ئاو هه‌وێنی ژیانه، به‌بۆنه‌ی ئه‌م ئاوه‌وه ئاڵوگۆڕیك له‌ژیان دروست ده‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر ئاوسهرچاوهی پاك وخاوێنه ده‌با به‌پاك وخاوێنی به ژینگهكهماندا ڕابگه‌ین و وه‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتووی دنیا بۆخاوێنی ووڵاته‌كه‌مان بهمشووربین، تاژیانێكی پڕله‌خۆشی ودوور له نه‌خۆشیمان هه‌بێ، به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی ئاوایی كه‌سنه‌زان،ئه‌م هه‌له به‌ده‌رفه‌ت بزانن وبه‌هۆی ئه‌م كانیاوهوه ئاڵوگۆرێكی بنه‌ره‌تی له ژیاندا پێك بێنن .
بۆشارهزابوون له نهێنی سه‌رچاوه‌ی كانیاوی كه‌سنه‌زان ،سه‌ردانێكی گوندی ناوبراومان كرد، كه گوندێكه له گونده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وده‌كه‌وێته سه‌رشیوی سهقزو 30 كیلۆمه‌تر له‌شاری سه‌قزه‌وه دووره، ئه‌م گونده پێكهاتووه له 150 ماڵ، ههرلهوگونده چاومان كه‌وت به (عومه‌ر كه‌ریم نه‌ژاد) كه‌دانیشتووی گوندهكهیهو لێمان پرسی:
*سه‌رچاوه‌ی ئاوی كه‌س نه‌زان چیه‌و،چۆن و لهكهیهوهسهری هه‌ڵداوه؟
له هاوینی ساڵی (1378 ی هه‌تاوی )به‌رامبه‌ر به ساڵی (1999)ی زاینی یه‌كه‌م شه‌وی مانگی پووشپه‌ڕ ئه‌م سه‌رچاوه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه ، كه‌له ئاوایی كه‌س نه‌زان لهسهرشیوی سه‌قزه، كه‌س نه‌زان كه‌وتۆته باكوری سهقزو (30)كم له‌سه‌قزه‌وه دووره، گرنگی له‌وه‌دابوو،كه گوتیان پیره‌مێردێكی (98) ساڵانه خه‌ونی دیوه‌و له‌خه‌ونیدا، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) شوێنی ئهوكانیاوهی پیشانداوه، گرنگیه‌كی دیكه‌شی ئه‌وه بوه، كه ئهوكانیاوه له‌شوێنێكی ڕه‌ق وتهقا هه‌ڵكه‌وتووه، كهئهوپیاوه پیره به‌درێژایی ته‌مه‌نی له‌و ڕێگاوه چووه‌ته سهركارهكهیی وهاتوچۆی پێدا كردووه، هۆیه‌كی تریش له گرنگی ئه‌وباسه ئه‌وه‌یه كهئهوساڵه واته پایزی (1377) بارانی نه‌بوو زستانهكهشی به‌فرو باران نه‌باری به‌دوایدا به‌هاریش بێ باران وهه‌موو وڵات وشكان وبێ ئاوبوو، بێ ئاوی خه‌ڵكی خستبووه زه‌حمه‌ت وته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵداره‌كان ناچار به فرۆشتنی بوون وزۆر لهئاژهڵكانیان سه‌ربڕدران وكانیاوهكان هه‌موو ووشك بوون .
یه‌ك له‌و كانیاوانه‌ی چۆڕایی هات كانیاوی مزگه‌وتی كه‌س نه‌زان بوو، كه‌به بیره‌وه‌ری به‌ساڵاچوانی ئاوایی كه‌س نه‌زان له 100 ساڵی ڕابردوودا ئه‌و كانیه بێ ئاونهبووه.
*جیاوازی ئه‌م ئاوه چییه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانی تر؟
جیاوازی ئه‌وه‌یه كه پاش وشكبوونی كانیاوی مزگه‌وتی، (حاجی شێخ محه‌مه‌د سه‌عیدیان) كه‌یه‌كێك له‌پیاوه ساڵحه‌كانی ئاوایی كه‌س نه‌زانه، له هه‌مووان زیاترخهمی ئه‌و بێ ئاوییه‌ی ده‌خواردو خه‌می ئه‌وخه‌ڵكه‌ی لاگران بوو، شه‌وێك له‌خه‌ونیدا، كهوهختی بانگدانی نوێژی به‌یانییه ده‌چێته مزگه‌وتی ئاوایی، ده‌بینێ له كهوشكانی مزگه‌وت، كه‌وشێكی زۆر ریزكراوه، كه‌ده‌چێته ژوورێ،جه‌ماعه‌تێك خه‌ریكن نوێژی به‌یانی داده‌به‌ستن ، له‌نێو ئهوكۆرهدا تهنیاخوالێخۆشبوو شێخ ئه‌سعه‌دی گه‌وره ده‌ناسێ كه‌نزیكه‌ی (45) ساڵ له‌وه پێش به ڕه‌حمه‌ت چووه، لهمحرابهكهش پیاوێكی به‌رگ سپی به‌جل وبه‌رگی عه‌ره‌بی وپشتێنێكی سه‌وزه‌وه پێش نوێژیان بۆده‌كات ، پاش سڵاودانه‌وه‌ی نوێژه‌كه، شێخ ئه‌سعه‌د رووده‌كاته حاجی محه‌مه‌د وپێی ده‌ڵێ :(حه‌مه ئهوگونیه خوێیهم بۆبێنه ) حاجی لاده‌كاته‌وه گونیه ێك خوێ له‌ولاتره‌وه ، ده‌بینێ خوێیهكه ته‌ڕه، شێخ ئه‌سعه‌د ده‌ڵێ قه‌یناكه بیهێنه، كاتێ خوێیهكه دێنێ له شێخ ئه‌سعه‌د ده‌پرسێ :ئه‌و پێش نوێژه كێیه ؟شێخ ئه‌سعه‌د ده‌ڵێ: ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه )د.خ) ئینجا حاجی ده‌چێته خزمه‌تی وده‌ستی پێغه‌مبه‌ر ماچ ده‌كات . پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ:(حاجی ئه‌وه بۆخه‌ڵكی كه‌س نه‌زان نایه‌ن بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت ؟ حاجی محه‌مه‌د عه‌رزی ده‌كات ، یارهسوولڵا له‌به‌ر بێ ئاوی ، جونكه كانی ئاوی مزگه‌وت ووشك بووه وئاومان نیه ده‌ستنوێژی پێ هه‌ڵگرین .
پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ: حاجی خودا فه‌رموویه سه‌رووی ئاوایی 10 مه‌تر خوارتر له داربیه گه‌وره‌كه، لهژێربهردێكی زه‌ردا، كانیاوێكی لێیه برۆن ده‌ری بخه‌ن وبیهێنن بۆحهوزی مزگه‌وت . له‌وه‌دا ده‌بێ حاجی به‌خه‌به‌ر دێ ولهخهو هه‌ڵ ده‌ستێ وكه‌مێكیش وه‌ك ترسا‌و خێزانی له خه‌و هه‌ڵ ده‌ستێنێ وپێی ده‌ڵێ،خه‌ونێكی ئاوام دیوه .
خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێ : حاجی بۆكه‌سی مه‌گێڕه‌ره‌وه، نه‌كا بۆكوڕهكان خراپ بێت ، به‌ڵام حاجی رۆژی جومعه بۆنوێژ ده‌چێته مزگه‌وت له‌كاتی بانگی نوێژدا هه‌ڵده‌ستێ وخهونهكه بۆخه‌ڵك ده‌گێرێته‌وه وبهقورئانی میحرابه‌كه سوێند ده‌خوات كهخهونێكی وه‌هام دیوه، وه‌ده‌لێ: خه‌رجی هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌وشوێنه‌ش له‌ئه‌ستۆی خۆم ، پاش نوێژی هه‌ینی چه‌ندكه‌سێك ده‌چنه ئه‌و شوێنه ، به‌ڵام،هیچ ته‌ڕایی نابینن یان گژوگیایهك نابینن. رۆژی دوایی چه‌ند شوێنێك له‌و ده‌ورو به‌ره هه‌ڵده‌كه‌نن و هیچ نادۆزنه‌وه تا حاجی محه‌مه‌د ، بۆخۆی ده‌چێت شوێنه‌كه‌یان پیشان ده‌دات وده‌ڵێ:ئائێرا ههڵكهنن،كه هه‌ڵی ده‌كه‌نن واته پاش هه‌ڵكه‌ندنی مه‌ترو نیوێك به‌رده زه‌رده‌كه،هه‌ندێك ته‌رایی ده‌بینن .به لابردنی ئه‌وبه‌رده زه‌رده ،كانیاوێكی پاك وڕوون ده‌رده‌كه‌وێ ،ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئاوه ده‌بێته هۆی شادمانی بۆدانیشتوانی كه‌س نه‌زان .
ئێستا ئه‌و ئاوه سێ لوله‌ی گه‌وره‌ی لێ جیاكراوه‌ته‌وه یه‌كێكیان ده‌چێت بۆحهوزی مزگه‌وت ودوانهكهی تر هه‌ر له نزیك چاوانهكهن، به‌هاران به ئه‌ندازه‌ی 7 بۆ 8 ئینج ئاویان پیادێت ،هاوینان زۆر كه‌م ناكه‌ن .
بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاوی كه‌س نه‌زان، هه‌ركه‌س به‌جۆرێك باسی لێوه‌ده‌كرد،ده‌یان ووت:حاجی محه‌مه‌د خه‌ڵكێكی نه‌خێنده‌وار بووه وئهوجۆرهشتانهی نه‌ده‌زانی، پیاوێكی گوندنشین بووه هه‌رخه‌ریكی كشتوكاڵ وژیانی ئاسایی بووه،هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵكی ئاوایی له پیاوچاكی وسه‌رڕاستی حاجی باس ده‌كه‌ن وده‌ڵێن زۆرپیاوێكی خواپه‌رست وبه ئه‌خلاق وحه‌ڵاڵ خۆرودڵ فراوان وڕووخۆش وخه‌ڵك دۆست وبێ غه‌ل وغه‌ش ودڵسۆزبوو،به‌درێژایی ته‌مه‌نی كه‌س درۆی لێ نه‌بیستووه،له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بێ گرێ وگوڵ بووه،ئه‌وخه‌ونه نه‌بوه‌ته هۆی له‌خۆبایی بوون، هه‌ركه‌س خه‌ونه‌كه‌ی لێ ده‌پرسی به‌ڕووخۆشیه‌وه بۆی ده‌گێڕایه‌وه ده‌یووت:"ئهوهلهلای خوداوه بووه هیچ ئازایه‌تی من نیه".
فه‌رمانده‌ی سه‌قز پێی ووتبوو:چیت ده‌وێت بت ده‌مێ وخهڵاتت بكه‌م،حاجی محه‌مه‌د وتبووی:من پێویستم به‌هیچ نیه تۆچیت ده‌وێ من بت ده‌مێ.
حاجی هه‌رچه‌نده ته‌باره‌ی ماڵییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو، به‌ڵام زۆرچاوتێرو ووره به‌رزو بووه، ئه‌وپیاوه له‌پاش( 3) سێ ساڵ دوای په‌یدابوونی كانیاوه‌كه له‌ته‌مه‌نی (101) سه‌دو یه‌ك ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
*ئه‌م سه‌رچاوه‌یه تاچه‌ند بۆته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌تان؟
به‌بۆنه‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌وه وهاتنی خه‌ڵكی بۆبینینی، جاده‌كه‌یان بۆقیرتاوكردوین كهههندهران وههمووشارهكانی تری ئێران وعێراق ودهوروبهردێن بۆكه‌س نه‌زان .
*ئه‌م ئاوه بۆخواردن وخواردنه‌وه به‌كاردێ یاخود بۆ هه‌مووشت به‌كاری ده‌هێنن ؟
به‌لێ بۆخواردن وخواردنه‌وه وسوودوهرگرتنی بۆئاودانی كشتوكاڵ وئاوه‌دانی ،وهبۆموبارهكی خه‌ڵكی ده‌سته ده‌سته ئاوی لێ ده‌به‌ن بۆئه‌و نیازه‌ی كهلهدڵیاندایه ویان بۆچاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی كه‌سوودیان لێ وه‌رگرتوه .
*تاچه‌ند كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ردانی گه‌شتیاران بۆناوچهكهتان؟
تا ڕاده‌یه‌كی ئێجگار زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ردانی گه‌شتیاران كهگوندهكهمان ده‌ناسرێ به‌وكه‌سانه‌ی كه‌دێن بۆبینینی گونده‌كه.
*وه‌ك ده‌بینین هه‌ندێك كه‌س ئه‌م ئاوه بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌كارده‌هێنن ئه‌مه بۆچی وتاچهندسوودی لێ بینراوه؟
به‌ڵێ هه‌ركه‌سێك دێت به‌نیازی نه‌خۆشی وههرنیازێكی پاكه‌وه هاتبێ به‌قسه‌ی خۆیان كه‌جاری تر هاتونه‌وه وباسیان كردووه ئه‌ڵێن سوودی زۆرگه‌وره‌و باشمان لێ بینیوه.
*هه‌ستان كردووه ،ئه‌م سه‌رچاوه‌یه كه‌می كردوه‌و یان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ئه‌وكاته‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه ؟
ئه‌م ئاوه له هاویناندا كه‌م ده‌كات،به‌ڵام زۆركه‌م هه‌ستی پێ ده‌كه‌ی،لهسهرچاوهكهیدا دووبۆری گه‌وره‌ی بۆ دروستكراوه بۆئه‌وه‌ی ئاسان بێت بۆخه‌ڵكی بۆرییه‌كی تری ڕاكێشراوه بۆحهوزی مزگه‌وته‌كه.
|