ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ:
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی د‌و‌وشه‌ممه 12/12/2011 شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو‌و له مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق و، مامۆستا علی عاصی كارگێڕی نا‌وچه‌ی شۆڕش و، مامۆستا أحمد فائق ئه‌ندام له نا‌وچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، به بۆنه‌ی (26)ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیانه‌وه، سه‌ردانی باره‌گای كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی چه‌مچه‌ماڵی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن كاك (ملكۆ فارس) لێپرسرا‌وی كۆمیته‌ی چه‌مچه‌ماڵ و، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی نا‌وه‌ندی و چه‌ند كادرێكی تره‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ كرا .
له دانیشتنێكدا مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگا‌وی به نا‌وی زانایانی ئایینی سنوره‌كه‌وه پیرۆزبایی لێ كردن و، هیوای خواست كه هۆكار‌و فاكته‌ری به‌هێزبن بۆ پاراستنی ئاشتی و ئارامی له هه‌رێمی كوردستاندا‌و، بتوانن خزمه‌تی خه‌ڵكی سنوره‌كه بكه‌ن.
ئه‌مه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ستافی كۆمیته‌ی نا‌وبرا‌و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی كه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئه‌وانیان به‌سه‌ركردۆته‌وه‌و، به په‌رۆشن بۆ هه‌مو‌و خه‌ڵكی كوردستان و هه‌وێنی ئاشتی و ئارامین .
|