دوای ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه مووچه‌ی (گرێبه‌ستی) مامۆستایانی ئایینی له (180.000تا 200.000) هه‌زاره، ئه‌وه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ گرێبه‌ستی فه‌رمانبه‌رانی دیكه زۆر كه‌مه، بۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نووسراوه‌كه، یه‌كێتی زانایان به‌دواداچوونی بۆ بابه‌ته‌كه كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نووسراوه‌كانی بۆ یه‌كێتی زانایان ناردووه، كه تێیدا شێوازی گرێبهشتی مامۆستایانی ئایینی روون ده‌كاته‌وه، به پێی نووسراوه‌كان ئه‌م مووچه‌یه‌ی له گرێبه‌سته‌كه‌ی ناو نووسراوه‌كان ده‌ست راگه‌یاندنه‌كان هاتووه، گۆڕاوه‌و، ئێستا مووچه‌ی گرێبه‌ستی مامۆستایانی ئایینی به‌م شێوازه نه‌ماوه.
له‌و باره‌وه جه‌مال خدر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی زانایان ئه‌م باسه‌ی روونكرده‌وه‌و، گووتی:
ئه‌و بابه‌ته به هه‌ڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گوایه سووكایه‌تییه به مامۆستایانی ئایینی، چونكه سێ خاڵ لێره‌دا هه‌یه:
یه‌كه‌م: ئه‌و مووچه‌یه‌ی له گرێبه‌ستی بۆ مامۆستایانی ئایینی دیاریكراوه، ته‌نها مووچه نییه، به‌ڵكو ئه‌و مامۆستایه مووچه‌ی خانه‌نشینی خۆی وه‌رده‌گریت، سه‌رباری مووچه‌ی خانه‌نشینی، ئه‌و گرێبه‌سته‌شی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌و ئیمتیازه ته‌نها له كوردستانه‌و، به ته‌نهاش بۆ مامۆستایانی ئایینیه، واته هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ئه‌گه‌ر ماوه‌ی فه‌رمانبه‌ری به‌سه‌ر چوو، یه‌كسه‌ر خانه‌نشین دهكرێتو، ته‌نها مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام مامۆستایانی ئایینی سه‌رباری ئه‌وه‌ی دره‌نگتر خانه‌نشین ده‌كرێن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مووچه‌ی خانه‌نشینی، ئه‌و گرێبهستهشیان بۆ دهربڕدرێتهوه، كه‌واته به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و گرێبه‌سته نه‌ك سووكایه‌تییه به مامۆستایانی ئایینی، به‌ڵكو ئه‌وپه‌ڕی رێزه بۆ ماندووبوونیان.
سێیه‌م: مووچه‌ی ئه‌و مامۆستا ئایینیانه‌ش، ئێستا به‌م شێوازه نییه، كه له‌و نووسراوه هاتووه، ئه‌وه‌ی له نووسراوه‌كه هاتووه، بۆ كه‌سێكه خزمه‌تكاری مزگه‌وت بێت، كه (قورئانخوێنو بانگبێژو خادیم) ده‌گرێته‌وه، مووچه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌وانیش ده‌خرێته سه‌ر خانه‌نشینیان، ئه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینیش به پێی بڕوانامه‌یه، كه پێش ئێستا هه‌موو مامۆستایه‌كی ئایینی ته‌نها (200) هه‌زاری گرێبه‌ست بوو، به‌ڵام ئێستا گۆڕاوه بۆ پێی بڕوانامه، ئه‌وانیش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- ئیمام‌و خه‌تیب (دكتۆرا له 200 هه‌زاره‌وه به‌رزكرایه‌وه بۆ 800 هه‌زار).
2- ئیمام‌و خه‌تیب (ماسته‌ر له 200 هه‌زاره‌وه بۆ 700 هه‌زار).
3- ئیمام‌و خه‌تیب (دبلۆم عالی له 200 هه‌زاره‌وه بۆ 600 هه‌زار).
4- ئیمام‌و خه‌تیب (به‌كالۆریۆس له 200 هه‌زاره‌وه بۆ 500 هه‌زار).
5- ئیمام‌و خه‌تیب (دبلۆمی په‌یمانگا له 200 هه‌زاره‌وه بۆ 400 هه‌زار).
6- ئیمام‌و خه‌تیب (ئاماده‌یی له 200 هه‌زاره‌وه بۆ 350 هه‌زار).
7- قورئانخوێنو بانگبێژ+ خزمه‌تگوزار (له 180 هه‌زاره‌وه بۆ 300 هه‌زار).
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی له درێژه‌ی قسه‌كانی بۆ سایتی زانایان گووتی: كه‌واته ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی خانه‌نشینی (700 هه‌زار) بێت، هه‌ڵگری دكتۆراش بێت، ئه‌وا به‌و گرێبه‌سته مانگانه (1.500.000) دینار وه‌رده‌گریت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ماسته‌ری هه‌بێت یان به‌كالۆریۆس یان هه‌ر بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێت، به گوێره‌ی بڕوانامه‌كان گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ده‌خرێته سه‌ر خانه‌نشینییه‌كه، ئه‌وه‌ش ته‌نها له كوردستان هه‌یه‌و، ته‌نها بۆ مامۆستایانی ئایینیش هه‌یه.
له باره‌ی ئه‌و نووسراوه‌ش، كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف روونی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه تێنه‌گه‌ییشتن بووه له مه‌سه‌له‌كه، چونكه ئه‌و 200 هه‌زار دیناره مووچه‌ی كۆنه، ئه‌وه‌ی ئێستا چوارشێ,هی دووه‌مه، كه نووسراوه به پێێ بڕوانامه‌كان، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه بوو، كه بۆم روونكردنه‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ سه‌ماكاران، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و، گووتی: ئه‌وان پێشتر هیچ مووچه‌یان نه‌بووه، ئێستاش حسابی شه‌هاده‌یان بۆ نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی تایبه‌ته‌و، ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی.
هه‌ر له‌و باره‌وه مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: به‌ڕاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئێمه‌ی زۆر نیگه‌ران كرد، به‌ڵام دوای به‌دواداچوون بۆمان ده‌ركه‌وت، كه به‌و شێوازه نه‌بوو، كه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرا، بۆیه هیوادارین حكومه‌ت چۆن ئاوڕی له مووچه‌ی گرێبه‌ستی مامۆستایانی ئایینی داوه‌ته‌وه، كه ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كه‌ین، به هه‌مان شێوه هیوادارین وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی دیكه، مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی مامۆستایانی ئایینیش ئاوڕ لێبده‌نه‌وه، كه تا ئێستا له كه‌مترینی مووچه‌كانی فه‌رمانبه‌رانه.