ملا عبدالرحمن/ ڕاگه یاندنی لقی ڕانیه
ڕۆژی یه‌ک شه‌م ، به‌رواری (18/12/2011) لقی ڕانیه، پێشوازی کرد له‌به‌ڕێز (م. عوزێر حافیز) ئه‌ندامی نوێنه‌رانی په‌ڕله‌مانی عێراق، که‌له‌گه‌ڵ وه‌فدی یاوه‌ری
سه‌ردانی لقه‌که‌مانی کرد، سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان باسی له‌چه‌ند کارێکی گرنگ کرد که‌له په‌ڕله‌مانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت، وه هه‌وڵی به‌ڕێزیان بۆ چاککردنی باری پیشه‌و بژێوی زانایانی عێراق، له‌ناویشیاندا کاری باش بۆزانایانی ئایینی کوردستان بکرێت، که‌جه‌نابیان نوێنه‌ری لیستی کوردستانیه له دانیشتن و کۆبونه‌وه‌کاندا، هه‌رله میانه‌ی ووته‌کانیدا ؛ داوای له‌مامۆستا ( عبدالله زه‌نگڵ ) کردکه‌به‌شداری بکات له کۆنفڕاسێک که له شاری هه‌ولێر ده‌به‌سترێ ، تابه‌ڕێزیان وه‌ک نوێنه‌ری پشده‌رو بیتوین باس له پێداویستیه‌کانی زانایانی ده‌ڤه‌ره‌که بکات که‌بۆ هه‌مولا سودی هه‌بێ له‌به‌رانبه‌ریدا به‌ڕێز(م. عبدالله) وێڕای به‌خێرهینانی مامۆستا‌و وه‌فده‌که ،باسی له‌وه‌کرد که‌هه‌ر کاریک پێی بسپیردرێ ئه‌و ئاماده‌یه وچه‌ند جاری تریش پیداویستی زانایانی به‌رز کردۆته‌وه‌و داواکاری پیویست و به‌جێی گه‌یاندۆته شوینی خۆی، دواتر به‌رزه‌وه به‌ریکران.
|