له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵێكی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی نوێژه‌بارانه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، كه به هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی زانایان بڕیاریان داوه، كه رۆژی هه‌ینی له هه‌موو كوردستان نوێژه‌بارانه ئه‌نجام بدرێت، له‌و باره‌وه به مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێز‌و خوێنه‌رانی راده‌گه‌یه‌نین، كه ئێمه پشتگیری له هه‌موو له‌م جۆره ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی له روووی زیندووكردنه‌وه‌ی سووننه‌تێكی پێغه‌مبه‌ر‌و ئه‌نجامدانی نوێژه‌بارانه، به‌ڵام له بارودۆخێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ پێویستی به ئاماده‌كاری باشتر هه‌بوو، بۆیه ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف باسكردووه، كه پێویسته بكه‌وێته رۆژی دووشه‌مه، بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایانی له رۆژی هه‌ینی هاووڵاتیان ئاكاداربكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه باشتر‌و دوور له گوناه خۆیان رابگرن‌و، دوو رۆژیشیان له پێش بێت بۆ ئه‌وه‌ی به رۆژوو ببن‌و، بتوانن سووننه‌ته‌كه چاكتر به‌جێبگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها پێویسته شوێنی نوێژكردنیش دیاری بكرێت‌و، ته‌نسیقیش له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ئاسایش‌و پۆلیس بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گیان‌و ماڵی هاووڵاتیان بپارێزن، بۆیه ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی به پێویستی ده‌زانین ئه‌م نوێژ‌و سووننه‌ته پیرۆزه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌كردووه.
یه‌كێتی زانایان به پێویستی زانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بڵاوبكاته‌وه، به‌تایبه‌تی، كه باس له هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر مامۆستایانی گله‌یی بكه‌ن، له‌وه‌ی ده‌رفه‌تی باشتر نه‌دراوه بۆ خۆئاماده‌كردن، یان له هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌وه.
|