رۆژی سێشه‌ممه 20/12/2011 له نێو باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، پێشوازی كرد له دوو قوتابی كوردی سه‌ركه‌وتووی زانكۆی ئه‌زهه‌ر له میسڕ كرد، به ناوه‌كانی: (محمد معروف محمد)و (جه‌زا أنور محمدامین).
ئه‌مه‌و له دیدارێكدا، باس له چۆنیه‌تی‌و شێواز‌و سه‌ركه‌وتوویی خوێندنی زانكۆكه كرا‌و، باس له گرنگی‌و گه‌وره‌یی پێگه‌ی قوتابیانی كوردستان له زانكۆی ناوبراو كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای ده‌ستخۆشی كردن‌و، ده‌ربڕینی دڵخۆشی بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی زانكۆی ئه‌زهه‌ر بۆ هه‌ردوو قوتابی، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامی هه‌وڵی به‌رده‌وامی خوێندن‌و، دواتر خزمه‌تكردنی ولاِت كرده‌وه، به گه‌یاندنی په‌یامی راسته‌قینه‌ی ئیسلامی پیرۆز.
شایه‌نی باسه: هه‌ریه‌ك له قوتابیانی ناوبراو، جگه له وه‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی زانكۆكه، هه‌موو قوڕئانی پیرۆزیان له‌به‌ر كردووه‌و، هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی خوێندنی (قیڕائاتی عه‌شر)یان وه‌رگرتووه.
|