یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
كه‌لار: سونه‌تی نویژه‌ بارانه‌ ئه‌نجام درا
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/12/2011 : 13:55:27
قه‌باره‌ی فۆنت

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌ئیواره‌ی رۆژی هه‌ینی به‌رواری 23/12/2011 به‌ هۆی دواكه‌وتنی باران بارین له‌ واده‌ی وه‌رزی خۆیداو، ئه‌گه‌ری دروست بوونی وشكه‌ ساڵی‌و، وه‌ك زیندووكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، له‌ شاری كه‌لار به‌ ئاماده‌بوونی زۆریَك له‌ مامۆستایانی ئاینی و هه‌زاراران هاولاتی موسڵمانی شاره‌كه،‌ سوننه‌تی نویَژی باران بارین ئه‌نجامدرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مامۆستایه‌كی ئاینی به‌شداربووی سوننه‌ته‌كه‌ بۆسایتی زانایان دواو گوتی " پاش ئه‌وه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌كه‌مان دواكه‌وت و له‌به‌ر پیویستی هه‌موو گیانله‌به‌ران به‌ باران و وه‌كو سونه‌تیكی پیَغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، له‌ وتاری هه‌ینی دا موسڵمانانمان ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ نویَژه‌ بارانه‌ ئه‌نجام بده‌ین و سوپاس بۆ خوا ئه‌و سونه‌ته‌مان ئه‌نجام دا و به‌ ئومیَدی ئه‌وه‌ی خوا لیَمانی وه‌رگرتبیَت و بارانی به‌ڕه‌حمه‌تمان بۆ بباریَنیَت و به‌زه‌یی پیَماندابَیته‌وه‌ " .