ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی:
سه‌ر له به‌یانی 24 / 12 / 2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به یاوه‌ری ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایانی ئایینی شاری هه‌ولێر به‌شداریان كرد له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی زانای ناوداری شاری هه‌ولێر مامۆستا مه‌لا سلێمان دێره‌بڕوشه، له گۆرستانی (ئیمام محمد) له شاری هه‌ولێر.
ئه‌مه‌و پاش به خاك سپاردنی خوالێ خۆش‌بوو، به‌ڕێز به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، وتارێكی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كرد‌و، تیایدا باسی له زانست‌و، رۆڵ‌و، نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌م زانا پایه‌به‌رزه كرد‌و، هه‌روه‌ها گوتی: به‌راستی كه‌له‌نێكی گه‌وره كه‌وته نێو زانایانی ئاینی شاری هه‌ولێر‌و، چرایه‌كی دیكه‌ی پڕشنگداری ئه‌م شاره كوژایه‌وه، خوازیارین له په‌روه‌ردگاری مه‌زن سه‌بوری به‌هه‌موو لایه‌كمان بدات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، هه‌ر به‌هه‌مان بۆنه‌وه لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، پرسه نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ماموستا مه‌لا سلیمان دێره‌بروشه ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
بۆ/ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رز‌و زانای ناوداری شاری هه‌ولێر مامۆستا مه‌لا سلیمان دێره‌بڕوشه:
به رازی بوون به‌فه‌رمان‌و ویستی په‌روه‌ردگار، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز‌و، سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی ئیسلامی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای زانای پایه‌به‌رزی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا مه‌لا سلیمان دێره‌بڕوشه، كه دوای ماوه‌یه‌ك ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.
كۆچی هه‌تا هه‌تایه‌ی مامۆستا، كه‌له‌نێكی گه‌وره‌ی خسته نێو ریزی زانایانی ئاینی شاری هه‌ولێر‌و، داخێكی گرانه، خوازیارین خوای گه‌وره سه‌بوری به‌هه‌موو لایه‌كمان بدات‌و، به میهره‌بانی‌و كه‌ره‌می خۆی گیانی مامۆستا به به‌هه‌شتی فیرده‌وس شاد بكات.
إِنَّا لِلَّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ را‌جعون
|