ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی:
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 22 /12 / 2011 لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان و، به‌ئاماده‌بوونی كارگێڕان‌و ئه‌ندامانی لق، كۆبوونه‌ی خۆی ئه‌نجامدا .
سه‌ره‌تا به‌رپرسی لق ، به‌ووردی تیشكی خسته سه‌ر پێویستی ئالیه‌تێكی سه‌رده‌میانه‌و پوخت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی لق، دواتر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرینگی خه‌سته‌ڕوو سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و، كاروباره‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و، داوای له كارگێڕان‌و ئه‌ندامانی لق كرد كه، رۆڵی به‌رچاو بگێڕن له وشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ زه‌روره‌تی پابه‌ندبونیان به پاراستنی هێمنی كوردستان‌و، كاركردن له پێناو یه‌كڕیزی‌و یه‌كهه‌ڵوێستی زانایان‌و، به‌رژه‌وه‌ندیه ئایینی‌و، نه‌ته‌وه‌یی‌و، نیشتمانیه‌كان.
ئه‌مه‌و رۆژی دواتر‌و، به سه‌ر په‌رشتی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م كارگێڕ‌و، ئه‌ندام‌و، به‌رپرسانی ناوچه‌كانی سنوری لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی فراوانی لق به‌رێوه‌چوو، كه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق به‌گشتی، وتاوتوێ كردنی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیار سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی زانایان‌و، وه‌رگرتنی چه‌ند بڕیارێكی گرنگ بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری سازكرابوو.
ئه‌مه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكی كرا له‌سه‌ر زیاتر پابه‌ندبوونی زانایانی ئاینی به یه‌كڕیزی‌و كاركردن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆحی برایه‌تی‌و پێكه‌وه ژیان .
هه‌روه‌ها باس له سه‌ر زیاتر جه‌ختكردنه‌وه‌و هه‌وڵدانی زیاتری زانایانی ئاینی كرا بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ پاراستن‌و، پارێزگاری كردن له ره‌وشی ئاسایشی ئێستای هه‌رێم‌و، تایبه‌ت كردنی وتاره‌كانی رۆژی هه‌ینی بۆ ئامۆژگاری كردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی‌و، یه‌كتر قه‌بول كردن‌و برایه‌تی.
دواتر پێداگری له سه‌ر ئه‌وه كرا كه پێویسته هیچ مامۆستایه‌ك له شوێنی خۆی تاك ڕه‌وانه فه‌توا له بابه‌ته هه‌ستیارو، گشتگیریه‌كان نه‌دات، به‌ڵكو پشت ببه‌سترێت به مه‌رجه‌عیه‌تی لێژنه‌ی فه‌توا بۆ كاروباره ئاینی‌و، نه‌ته‌وه‌ییه‌كان .
|