ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ٢٦_١٢_٢٠١١ئه‌نجومه‌نی لقی شه‌قڵاوه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز به‌رپرسی لق م_ تحسین وه به ئاماده‌بوونی كارگێڕانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌كانی شه‌قڵاوه‌و پیرمام و بالیسان و باسرمه‌و هه‌ریرله‌باره‌گای لق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاند سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌خوێندنی چه‌ندئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو دوایی به‌رپرسی لق كۆبونه‌وه‌كه‌ی
به‌ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵێ ڕێنمایی كرده‌وه‌و دواتر گۆێ گیرا له ڕاپۆرتی كاروچاڵاكیه‌كانی ناوچه‌كان وبیروڕا ئاڵوگۆڕكراو سه‌باره‌ت به‌كاروچاڵاكیه‌كان و پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان، دواتربڕیاردرا كه‌وا :
١- مامۆستایانی ئاینی زۆربه‌وشیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لێدوان دان بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان بكه‌ن و نه‌كه‌ونه نێو مه‌عمه‌عه‌سیاسیه‌كان و به‌شێك بن له‌چاره‌سه‌ر.
٢- داواكرا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌ستخۆشی یه‌ك ئاڕاسنه‌ی به‌ڕێز جه‌نابی وه زیری ئه وقاف كاروباری ئایینی بكات به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رگریه سه‌رسه‌خته‌ی كه‌له‌م دواییه‌دا له‌زانایانی كرد ، به‌تایبه‌ت له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان.
|