رۆژی دووشه‌ممه 26/12/2011 به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن‌و هه‌وڵدان بۆ زیاتر رێكخستن‌و به‌ره‌وپێشبردنی وتاره‌كانی رۆژانی هه‌ینی مامۆستایانی ئایینی‌و، چۆنیه‌تی په‌خشكردنیان له كه‌ناڵه‌كه‌نانی راگه‌یاندن، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی لێژنه‌ی ئه‌وقافی په‌ڕله‌مانی كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌و، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبراوه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا كه نزیكه‌ی كاتژمێر‌و نیوێكی خایاند، باس له رۆڵی وتاره‌كانی رۆژانی هه‌ینی‌و، گه‌وره‌یی ئه‌ركی مامۆستایانی ئایینی كرا بۆ ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگا‌و، بڵاوكردنه‌وه‌و گه‌یاندنی په‌یامی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، دواتر گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دیاریكردنی رێوشوێنی تایبه‌ت به په‌خشكردنی وتاره‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرا‌و، ئه‌وه خرایه روو كه له رێگه‌ی پڕۆژه‌بڕیارێكه‌وه ئه‌م باسه رێكبخرێ.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ته‌واوی پاڵپشتی‌و هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی زانایانی نیشاندا، بۆ هه‌ر كارێك كه سوود‌و خزمه‌ت بگه‌یه‌نێ به زانایانی ئایینی‌و وتاربێژان‌و، باشتركردنی رێوشوێنی وتاردان.
|