ماڵپه‌ڕی جودی نیوز، كه یه‌كێتی زانایان به گشتی‌و راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان هه‌میشه رێزی تایبه‌تیان بۆی داناوه، ئه‌مجاره هه‌ڵستاوه به راپرسییه‌كی زۆر سه‌یر له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی، له راپرسیه‌كه‌دا رای خویَنه‌ران وه‌رده‌گرێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ: (تیكه‌ڵكردنی یه‌كێتی زانایان به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه؟ )، ئه‌م راپرسییه‌ی سایته‌كه ته‌واو جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، چونكه یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دوو شتی ته‌واو لێك جیاوازن، وه‌ك ئه‌وه نییه، كه دوو وه‌زاره‌تی دارایی بێت، یان دوو رێكخراوی قوتابیانه‌ی وه‌ك یه‌ك بن، ئه‌وانه دوو شتی جیاوازن، هه‌ندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه، وه‌زاره‌تێكی تایبه‌ت به لایه‌نی ئیداری‌و كارگێڕی ئایینه‌كانه، كه‌چی یه‌كێتی زانایان رێكخراوێكی پیشه‌یی تایبه‌ت به كاروباری زانایانی ئایینیه، یه‌كێكیان ده‌زگایه‌كی حكومه‌ته، ئه‌وه‌ی دیكه رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه، ئه‌و كاره‌ی جودی نیوز، وه‌ك ئه‌وه وایه راپرسی بكرێت، به‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و سه‌ندیكای پزیشكان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و یه‌كێتی مامۆستایان، وه‌زاره‌تی داد‌و هردوو رێكخراوی ماف‌و پارێزه‌ران، زۆربه‌ی وه‌زاره‌ت‌و سه‌ندیكاكان تێكه‌ڵ بكرێن، بۆیه ئه‌م راپرسییه شتێكی نازانستییه، هیوادارین ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی سه‌رپه‌رشتی سایته‌كه ده‌كه‌ن زانستیانه‌تر شته‌كان بخه‌نه روو.
جێگه‌ی باسه تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه (37%)ی به‌شداربووان پێیان باش بووه یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف تێكه‌ڵ بكرێن، هه‌روه‌ها (54%) پێیان خراپ بووه، (7%) گووتوویانه نایكه‌ن. |