راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی وئاگاداربوون له‌ره‌وشی نێوانیان سه‌رله‌به‌یانی 27/12/2011 شاندێكی بنكه‌ی ئاسایشی خه‌لیفان كه پێكهاتبوو له به‌رپرسی بنكه به‌رێز كاك عبدالواحید وكارمه‌ندانی بنكه ،سه‌ردانی ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رپرس وئه‌ندامانی ناوچه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا،
ئه‌مه‌و له‌دیدارێكی نێوانیاندا به‌رپرسی ناوچه به‌رێز مامۆستا مه‌لا كامه‌ران سه‌لام به‌ناوی زانایانی شارۆچكه‌كه سوپاسگوزاری وده‌ستخۆشی خۆی بۆ بنكه‌كه راگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌دابین كردنی هێمن وئارامی وپاراستنی سه‌رومالی هاولاتیانی ناوچه‌كه‌وشه‌ونخونی برایانی ئاسایشی به‌رزنرخاند،
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه بنكه‌ی ئاسایشی خه‌لیفان تێروانینی خۆیان بۆ رۆلی مامۆستایانی ئاینی له‌مه‌ڕ دابین كردنی ئه‌من وئارمی وهێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه نائاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌یان به‌بایه‌خه‌وه وه‌سفكردو هیوایان خواست زانایان هه‌میشه به‌خه‌مخۆری هاولاتیان ونیشمانه‌كه‌یان بمێننه‌وه .
دوای كۆتای هاتنی دیداره‌كه‌ش هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری نێوان یه‌كتریان كرده‌وه.
|