راگه‌یاندنی لقی سۆران
له سه‌ردانێكیدا بۆگوندی ده‌رگه‌له‌ی سه‌ربه‌قه‌زای سۆران ،شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانی بۆگونده‌كه، سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن رێزانی پێش نوێژ‌و وتارخوێنی گونده‌كه‌یان كرد،
له سه‌ردانه‌كه‌داشاندی لق وێرای به‌خێرهێنانی ناوبراو،هیوایان خواست كه‌مامۆستا وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان بتوانێ خزمه‌تێكی گه‌وره له‌رووی په‌روه‌ده‌ی ئاینی و سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان به‌خه‌لكی گونده‌كه بكات ،
ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه مامۆستا سوپاسی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی كرد‌و ئومێدی خواست له‌ئاست داواكاری وخزمه‌ته‌كانی دانیشتوانی گونده‌كه دابێت ودرێغی نه‌كات له هیچ ئه‌ركێكی سه‌رشانی ,
دوای سه‌ردانه‌كه‌ش شانده‌كه له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاره‌دێی وه‌رتێ به‌شداری كردله دووپرسه‌دا كه چه‌ند هاوولاتیه‌ك به‌هۆی رووداوی سه‌یاره گیانیان له‌ده‌ستدابوو،
شایه‌نی وتنه شاندی لق له‌هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان ،مامۆستا مه‌لاخالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و ،مامۆستا مه‌لا مسته فا باپشتی و،مامۆستا مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید كارگێرانی لق پێكهاتبوو.
|