رۆژی چوارشه‌ممه 21\12\2011 به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و، هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان زانایان‌و ده‌زگا ئیداریه‌كان، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری شاندێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاره‌زووری كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مافناس عه‌تا شاره‌زووری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ناوبراو به ڕێزه‌وه پێشوازی لێكرا.
دواتر‌و له رۆژی پێنجشه‌ممه 22\12\2011 به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری شاندی ناوبراو، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاری كه‌ركوكی كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز احمد جه‌میل ئه‌لموده‌ڕیس به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ناوبراو به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
ئه‌مه‌و له هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌دا، باس له گرنگی رۆڵی زانایانی ئایینی‌و، هه‌ماهه‌نگی‌و یه‌كڕیزیان كرایه‌وه‌و، جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی ئایین‌و نه‌ته‌وه‌و په‌ره‌پێدانی به‌ها باڵاكانی نێو كۆمه‌ڵگه كرایه‌وه‌و، ئه‌رك‌و پێویستی ده‌زگا ئیداریه‌كانی حكومه‌ت‌و ده‌زگاو رێكخراوه ناحكومیه‌كان له‌و باره‌وه به هه‌ند پێناسه‌كراو، به‌ڵێنی پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان دوپاتكرایه‌وه.
|