راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له‌به‌رپرسی نوێی ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایان و، ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئیش وكاره‌كانیان، سه‌رله‌به‌یانی 28/12/2011 شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كه‌پێكهاتبوو، له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا مسته‌فا باپشتی و، مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی و،مامۆستا مه‌لاوه‌لی دری كارگێرانی لق، به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید سه‌ردانی ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رپرس وئه‌ندامانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران.
ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا كاروچاڵاكی ناوچه‌كه به‌بایه‌خه‌وه سه‌یركراو، تاوتوێی زیاتری خزمه‌تكردنی زانایانی ناحیه‌كه كرا، دواتر شانده‌كه سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ئاینی خه‌لیفانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو وانه‌بێژانی قوتابخانه‌كه هاتنه پێشوازی كردن .
پاشان هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، شانده‌كه به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خه‌لیفان، به‌رێز( احمد قادر) به‌رێوه‌به‌ری تازه‌ی ناحیه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و، پیرۆزبایی خۆیان به‌ناوبراو راگه‌یاندو، ئومێدی سه‌ركه‌ونتنیان له‌كاره‌كه‌ی بۆخواست.
شایه‌نی گوتنه: دوابه‌دوای سه‌ردانی ناحیه، شانده‌كه ناوچه‌ی خه‌لیفانی(پ.د.ك) ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و، له‌لایه‌ن به‌رپرس وئه‌ندامانی ناوچه‌كه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكراو سوپاسی خۆیان بۆسه‌ردانه‌كه راگه‌یاند.
|