دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له قورئانخوێنانی كوردستان له سه‌ردانێكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان داوای ئه‌وه‌یان كرد، هه‌وڵێكیان بۆ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ناوه‌ندێكی ئیسلامی به‌ناوبانگ به‌شداری خولێكی قورئانخوێنی بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ناوه‌ندی دكتۆر مه‌عه‌سراوی، كه له وڵاتی میسره‌و، به یه‌كێك له ناوه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی جیهانی ئیسلامی داده‌ندرێت بۆ قورئانخوێندن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مامۆستا مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان په‌یوه‌ندی به ناوه‌ندی ناوبراوه‌وه كرد‌و، ئه‌وانیش دوای تاوتوێكردنه‌وه ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی‌و، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به سوپاسه‌وه پشتیوانی‌و پشتگیری بابه‌ته‌كه‌ی كرد.
جێگه‌ی باسكردنه (11) قورئانخوێن به‌شداری خوله‌كه ده‌كه‌ن‌و، ماوه‌ی مانگێك ده‌خایه‌نێت‌و، خوله‌كه‌ش ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌خایه‌نێت‌و، له به‌رواری (1/1/2012) ده‌ست پێ ده‌كات‌و له (31/1/2012) كۆتایی پێدێت، له خوله‌كه‌دا به‌شێوه‌ی خوێندن‌و زاره‌كی قورئانخوێنه‌كان له باره‌ی ته‌جوید‌و قیرائات شاره‌زا ده‌كرێن‌و، بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی ناوبراویان پێده‌درێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی زانایان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان رایگه‌یاند: كاری جددی ده‌كه‌ین له پێناوی به‌هێزكردنی ئاستی قورئانخوێنانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك قورئانخوێنانی جیهانی ئیسلامی شاره‌زا ببن له قیرائات‌و مه‌قامات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامی باشتر بناسرێن.
|