خانمه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی میسری (شمس البار‌ودی) ها‌وسه‌ری ئه‌كته‌ری گه‌وره (حسن یوسف) د‌وای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مانێك د‌و‌ور له د‌ونیای باڵاپۆشی وه‌ك ئه‌كته‌رێكی دیاری میسری ناسرابوو له‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌یه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی چا‌وه‌ڕ‌وان نه‌كرا‌و (30) ساڵ به‌ر له ئێستا بڕیاریدا به‌یه‌كجاری ببێته باڵاپۆش‌و دووركه‌وێته‌وه له د‌ونیای هونه‌ر, له‌به‌ر ئه‌وه به گرنگی ئه‌زانین درێژه‌ی چا‌وپێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (شرق اڵا‌وسط) له به‌رواری( 30)سبته‌مبه‌ری(2011)ی ڕۆژی هه‌ینی بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز بخه‌ینه ڕوو:
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا وا هه‌ست ناكه‌ی به‌هۆی د‌و‌وركه‌وتنه‌وه‌ت له د‌ونیای هونه‌ر ز‌وڵمت له هه‌وادارانت كردبێ؟! خاتوو شه‌مس گوتی: گرنگ ئه‌وه‌یه ز‌وڵمم له نه‌فسی خۆم نه‌كرد‌وه, چونكه خوای باڵاده‌ست فه‌رمانمان پێده‌كات ز‌وڵم له نه‌فسی خۆمان نه‌كه‌ین, الحمدلله خودا له ته‌مه‌نێكی ز‌و‌و هیدایه‌تی دام‌و توانیم له‌گه‌ڵ با‌وكم بچم بۆ ماڵی خودا‌و عه‌مره‌ش به‌جێ بگه‌یه‌نم‌و هه‌ر له‌وێش بڕیاری خۆم یه‌ك لایی كرده‌وه‌و باڵاپۆشی خۆشم د‌واتر ڕاگه‌یاند.
د‌وابه‌د‌وای شاره‌زابوونم له به‌رنامه‌و پایه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆم ده‌ركه‌وت, كه مرۆڤ ته‌نها ده‌بێ سه‌ری به‌ندایه‌تی‌و ملكه‌چی بۆ خودا بنه‌وێنێ
د‌واتر پرسیاری له شێوازی باڵاپۆشیه‌كه‌ی لێكرا, كه چۆنه ته‌نها به حیجاب ڕازی نه‌بووه‌و نیقابیشی كرد‌وه, هه‌ر وه‌ك له كاری هونه‌ریه‌كه‌شیدا تا دوا ئاست هه‌ستیار‌و ور‌وژێنه‌ر نمایشی كرد‌و‌وه؟!
به‌ڕێزیان گووتی: من ئه‌و كاته‌ی تێكه‌ڵ به د‌ونیای هونه‌ر بووم (17)ساڵی ته‌مه‌نم ته‌واو نه‌كردبوو, بۆیه وام ئه‌زانی ده‌بێ چی له توانامدا هه‌یه بۆ ڕه‌زامه‌ند بوونی ده‌رهێنه‌ر‌و سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ریم بیكه‌م‌و ته‌واو ملكه‌چ‌و گوێڕایه‌ڵی سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌كانیان بم.
به‌ڵام د‌وابه‌د‌وای شاره‌زابوونم له به‌رنامه‌و پایه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆم ده‌ركه‌وت, كه مرۆڤ ته‌نها ده‌بێ سه‌ری به‌ندایه‌تی‌و ملكه‌چی بۆ خودا بنه‌وێنێ‌و بۆ ڕه‌زامه‌ندی حه‌زی مرۆڤه‌كان نابێ خوای باڵاده‌ست له خۆی بڕه‌نجێنێ.
وا هه‌ست ئه‌كه‌م بیرۆكه كۆنه‌كه‌شم به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه من له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نم له‌قوتابخانه‌ی فه‌ڕه‌نسی درێژه‌م به خوێندن دا‌وه‌و له‌وێشدا پڕۆگرامی تایبه‌ت به ئاینی ئیسلام نه‌بوو.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی, كه ئایا تا چه‌ند هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كه‌ی كاتێ سه‌یری وێنه‌كانی سه‌رده‌می گه‌نجیت ده‌كه‌ی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له گرته هونه‌ریه‌كانتدا گیرا‌ون؟!
گووتی: بێگومان خه‌مێكی زۆر دامده‌گرێ به بینینی گرته هونه‌ریه‌كانی ڕابرد‌و‌وم, بۆیه هه‌ر ده‌ڵێم نه‌ده‌بوایه كه‌س غه‌یری ها‌وسه‌ر‌و منداڵه‌كانی من جوانیه شارا‌وه‌كانی من ببینێ, به‌ڵام ناشی شارمه‌وه تا من نه‌بووم به باڵاپۆش له میسر باڵاپۆشی وه‌كو ئێستا ڕه‌واج‌و نا‌وی نه‌بوو! ته‌نانه‌ت زۆر به ده‌گمه‌ن ئافره‌تی باڵاپۆشت به‌رچا‌و ده‌كه‌ت.
هه‌ستم كرد به بڵا‌وكردنه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه‌م من ده‌ڕوخێم
د‌واتر پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا , كه ئایا هه‌ستت چۆنه كاتێ سه‌یری فیلمه‌كانی خۆت ده‌كه‌ی؟
گووتی: تا بۆم بكرێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌یری فیلمه‌كانم ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌مبارم ده‌كات ها‌وسه‌ر‌و مناڵه‌كانمه, كه زۆر پێداگیری ده‌كه‌ن له سه‌یركردنی فلیمه‌كانم, سه‌ره‌تا زۆر ئه‌گریام كه فیلمه‌كانی خۆم ئه‌بینیه‌وه, به‌ڵام ئێستا ته‌نیا سه‌یریان ناكه‌م‌و له ناخه‌وه‌ش زۆر په‌شیمانم.
ته‌وبه‌ی یه‌كجاره‌كیم كردووه‌و ئیتر من‌و د‌ونیای هونه‌ر تا هه‌تایه له‌یه‌كتر دابڕاین
خۆزگه ده‌خوازم گه‌ر ئه‌وكات باڵاپۆشیش نه‌ئه‌بووم هه‌رنا جله‌كانم كه‌مێك له‌گه‌ڵ ئادابی شه‌رعی بگونجا بوایه.
له دوایین پرسیاردا پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا چۆن ڕاتگه‌یاند كه به‌یه‌كجاری د‌و‌ور ده‌كه‌ویته‌وه له د‌ونیای هونه‌ر؟
ئه‌و خاتونه گووتی: ئه‌وكات د‌وای د‌و‌و ساڵ باڵاپۆشی‌و گه‌ڕانه‌وه‌م هه‌وڵی ئه‌وه درا فیلمی ( حمام الملاگیلی ) من, كه له ده‌رهێنانی ( صلاح ابو یوسف )بوو, بڵا‌و بكرێته‌وه هه‌ستم كرد به بڵا‌وكردنه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه‌م من ده‌ڕوخێم بۆیه ڕا‌وێژم له‌گه‌ڵ ها‌وسه‌ره‌كه‌م كرد‌و بڕیاری ئه‌وه‌ماندا, كه به پێدانی پاره به ڕۆژنامه‌كانی ئه‌وكاته وێنه‌یه‌كی خۆم‌و به‌رواری باڵاپۆشی‌و گه‌ڕانه‌وه‌م ڕابگه‌یه‌نم بۆ گشت هه‌وادارانم.
سه‌رجه‌م هه‌وادارانم ئاگادار كرده‌وه كه ته‌وبه‌م كردووه‌و باڵاپۆشیم هه‌ڵبژاردووه
بۆ زیاتر گه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌شم فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌رم له‌گڵیدا بڵا‌و كرده‌وه(من ضار مسلما ضاره الله ومن شاق مسلما شاقه الله عليه) تا سه‌رجه‌می هه‌واداران له‌و به‌ر‌واره به‌د‌وا‌وه ئاگاداربن كه من به‌ری بوومه له كاره‌كانی ڕابردووم‌و ته‌وبه‌ی یه‌كجاره‌كیم كردووه‌و ئیتر من‌و د‌ونیای هونه‌ر تا هه‌تایه له‌یه‌كتر دابڕاین.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره 77 ی گۆڤاری (په‌یامی زانایان) بڵاوكراوه‌ته‌وه..
|