ئا: مه‌لا ئه‌میر گه‌ردی
یه‌كێك له‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه ئه‌كادیمیانه‌ی كه ساڵانێكی زۆره له نێو مامۆستایانی ئایینی‌و قوتابیانی خوێندنی شه‌رعی جێگای خۆی كردۆته‌وه‌و، ساڵانه چه‌ندین وتاربێژ‌و مامۆستا‌و خوێندكاری زانستی شه‌رعی پێده‌گه‌یه‌نێت له كوردستان، په‌یمانگای زانسته ئیسلامیه‌كانی ناوه‌ندی ئێوارانه، كه وه‌ك په‌یمانگه‌یه‌كی ئایینی خزمه‌تێكی به‌رچاوی هه‌یه‌و، له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان‌و، له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش قوتابیان روویان تێكردووه‌و، له هه‌وڵی به‌رده‌وامی فراوان بوون‌و گه‌شه‌سه‌ندن دایه.
له‌م راپۆرته‌دا جگه له به‌دواداچوون بۆ ورده‌كارییه‌كانی ته‌مه‌نی رابردووی په‌یمانگاو دامه‌زراندنی، پوخته‌یه‌ك له كار‌و چاڵاكی‌و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌خرێته روو، هه‌روه‌ها رێوشوێنه‌كان‌و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی قوتابیان‌و، پاشان باس له‌و ئاستهنگو گرفتانه ده‌كرێت كه روو به‌ڕووی په‌یمانگاو قوتابیان ده‌بێته‌وه، وێڕای داواكاری هه‌ریه‌ك له مامۆستایان‌و قوتابیان.
پێناسه‌ی په‌یمانگاو چاڵاكی‌و به‌رهه‌می
سه‌ره‌تای راپۆرته‌كه‌و، بۆ زانینی ورده‌كاری پێناسه‌ی په‌یمانگاو چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی، به پێویستمانزانی كه به‌ڕێز جه‌نابی راگری په‌یمانگا دكتۆر محمد ابراهیم زه‌نگه‌نه بدوێنینو، به‌ڕێزیان به سوپاسه‌وه گوتی: ئه‌م ده‌زگا زانستیه یه‌كێكه له‌م ده‌زگا هه‌ره كۆنانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره دامه‌زراوه‌و، له ساڵی 1994 كه ئه‌و كاته ته‌نها ته‌نها ده‌وامی به‌یانیانی هه‌بوو، موڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وه‌رگرتووه‌و، سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه، پاشان دوای ئه‌وه‌ی كه بینرا ده‌رچووانی (تعدیل شهاده) به‌هۆی گه‌وره‌یی ته‌مه‌نیان له ده‌وامی به‌یانیان وهرنهدهگیرانو، هه‌روه‌ها زۆرینه فه‌رمانبه‌رانی ئه‌وقاف حه‌زیان به‌وه ده‌كرد كه درێژه به خوێندنی ئه‌كادیمی بده‌ن، داواكرا كه ده‌وامی ئێوارانی پهیمانگایش بكرێته‌وه، ئه‌وه بوو خۆشبه‌ختانه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ساڵی 2007 ره‌زامه‌ندی نیشاندا‌و، له ساڵی 2008 ده‌سكرا به رێوڕهسمو ئیجرائاتی كردنه‌وه‌ی په‌یمانگاو، دواتر له ساڵی 2009 بۆ یه‌كه‌مجار قوتابی له په‌یمانگاكه‌مان.
+ ئاستی زانستی په‌یمانگا چۆنه؟
- ئه‌م په‌یمانگایه به یاسایی‌و زانستی له‌سه‌ر سیسته‌می خوێندنی باڵایه‌و، هیچ جیاوازیێكی نیه له‌گه‌ڵ هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌كی دیكه‌و، به خوێندنی باڵا‌و –دبلۆم- هه‌ژمار ده‌كرێ، هه‌ربۆیه‌ش وه‌ك رێنمایی زانستی چۆنه ئاوایه، كه راگری په‌یمانگا یان ده‌بێ پڕۆفیسۆر بێت، یان یاریده‌ده‌ر، یانیش دكتۆر، هه‌رنا ده‌بێ ماسته‌ر به پله‌ی دكتۆر (موده‌ڕیس)ی هه‌بێ، كه سوپاس خوا من ئێستا وه‌ك راگر، خاوه‌نی به‌رزترین شه‌هاده‌ی عیلمی‌و نازناوی زانستیمو، مامۆستاكانمان هه‌ندێكیان دكتۆرن، هه‌ندێكیشان مهستهریان هه‌یه‌و، به‌رده‌وامیشین له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی په‌یمانگا، بۆ نمونه: مه‌رجی بوونی هۆڵی خوێندن‌و، داتاشۆو، ئه‌نته‌رنێت هه‌یه، وه‌ك سیستمی زانكۆ، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێ نیزامی هۆڵی ئه‌لیكتڕۆنی دامه‌زرێنین، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه گرنگ ته‌واو دراوه به به‌رده‌وام چاككردنی مه‌نهه‌جی خوێندن‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆنگره‌ی نێوخۆییمان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی زانستی‌و، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، به‌ڵام هێشتا نیازی باشتركردمان هه‌یه، هه‌روه‌ها گرنگی ته‌واو به بوونی كۆمپیوته‌ر دهدهینو، زیاتر مه‌به‌ستمانه له رووی كوالێتی ئاستی زانستی قوتابیان به‌رزتر بێ، نه‌ك زۆری ژماره‌یان.
+ ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م په‌یمانگه‌یه ده‌كرێت به زانكۆ، ئایا ئه‌مه راسته، ئه‌گه‌ر راسته چی كراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته؟
- ئێمه حه‌زده‌كه‌ین ببێ به زانكۆ، به‌ڵێ داوامان كردووه‌و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پڕۆژه‌مان به‌رزكردۆته‌وه، جه‌نابی وه‌زیری ئه‌وقافیش ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌و، گه‌یشتۆته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م پڕۆژه‌یان داخستووه‌و، هۆیه‌كه‌یشی نازانین.
+ بۆ حه‌زده‌كه‌ن ببێ به زانكۆ، یان ئایا جیاوازی چیه كه پهیمانگابێ یان زانكۆ؟
- له‌به‌ر دوو هۆ، یه‌كه‌میان: ده‌ركه‌وتووه كه 85%ی ئه‌وانه‌ی لای ئێمه ده‌رده‌چن ده‌بن به پێشنوێژ‌و وتارخوێن، له كاتێكدا ته‌نها 5%ی ئه‌وانه‌ی تائێستا له كۆلێژی زانستهئیسلامیهكانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ته‌خه‌ڕوجیان كردووه بوونه به وتاربێژ، كه ئێمه بێگومان پێمان خۆشه وتاربێژانمان ئاستی زانستیان بهرزبێتو، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان گوێیان لێده‌گرن.
دووه‌م: له‌م ماوه‌ی دواییدا هه‌ستمان كردووه، كه زۆرێك له مامۆستایان‌و قوتابیانی ئایینی بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس چوونه‌ته باشووری عێراق‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، خۆشتان ده‌زانن كه ئه‌م ناوچانه‌و رێگاكانیان چه‌ند مه‌ترسیدارن.
رێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان‌و بڕوانامه‌كانیان
دواتر به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نامیق اسماعیل مسته‌فا مامۆستای په‌یمانگاو، یاریده‌ده‌ری راگر بۆ كاروباری كارگێڕی له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌دا كه، ئایا ده‌رچووانی ئه‌م په‌یمانگایه ته‌نها ده‌بن به وتاربێژ؟ به‌ڕێزیان گوتی:
- قوتابیه‌كانمان كوڕ‌و كچن‌و، فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ئهوقافو قوتابیانی قوتابخانهئایینییهكانیشمان هه‌یه، له رووی یاساییه‌وه ئاساییه‌و رێگه پێدراوه، كه بۆ نمونه: ده‌رچووی ئێره له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ربه په‌روه‌رده وانه بڵێته‌وه‌و، له په‌روه‌رده دابمه‌زرێ، چونكه بڕوانامه‌كه‌یان دبلۆمه، به‌ڵام ئایا تا چه‌ند له رووی عه‌مه‌لیه‌وه ئه‌م كاره ده‌كرێ‌و، جێبه‌جێده‌كرێ، ئه‌وه‌یان نازانم.
+ مه‌رجه‌كانی قه‌بوڵكردنی قوتابی له پهیمانگاكهتان چیه؟
- مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌ن كه پێشكه‌شكار بڕوانامه‌ی ته‌واوكردنی قوتابخانه ناوه‌ندیه‌كانی خوێندنه ئیسلامیه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، یان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌بێت، یان بڕوانامه‌ی (تعدیل شهاده)ی هه‌بێت، یان بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی زانستی، یان وێژه‌یی هه‌بێت، جا كچ بێت كوڕ.
+ ئه‌م په‌یمانگایه له چه‌ند به‌ش پێكهاتووه‌و، چه‌ند په‌یمانگای دیكه‌ی هاوشێوه له كوردستان هه‌یه‌و، ژماره‌ی تێكڕای قوتابیانتان چه‌نده؟
- ئه‌م په‌یمانگایه (مركزی) ناوه‌ندییه‌و، له‌هه‌ریه‌ك له سلێمانی‌و دهۆكو رانیه‌و ئاكرێ په‌یمانگامان هه‌یه‌و سه‌ر بهئێرهنو، به تێكڕای په‌یمانگاكانی ناوه‌ندی زانسته ئیسلامیه‌كانی ئێواران له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان ئێستا نزیكه‌ی 1200 قوتابیمان هه‌یه‌و، به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌شی بانگه‌واز (الدعوه)، له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده (التربیه) دا به‌ش كراون.
داخوازی‌و ئاواتی قوتابی‌و مامۆستایانی په‌یمانگا
بێگومان هه‌ر دامه‌زراوه‌و ده‌زگایێك كهمو كوڕی‌و گله‌یی دهبێتو، حه‌ز ده‌كه‌ن گویێان بۆ بگیرێت‌و، داخوازییه‌كانیان وه‌ڵام بدرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رووی پرسیارمان له به‌ڕێز راگری په‌یمانگا كرده‌وه‌و، له‌م روه‌وه به‌ڕێزیان گوتی:
- به‌ڵی كهمو كوڕیمان هه‌یه، زۆرێك له داخوازیه‌كانمان به‌رزكردۆته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه جێبه‌جێنه‌كراون، بۆنموونه: جگهیهكی شیاومان نیه، زۆرێك له ده‌زگاكان شوێنیان گۆڕاوه‌و، به بینایه‌ی تازه‌و نوێ گۆڕدراون، به‌ڵام ئێستا ئه‌م په‌یمانگایه‌ی ئێمه له‌به‌ر بێ جێگه‌یی بۆ سێ شوێن دابه‌ش بووه، كه به‌ڕاستی ئه‌مه به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری په‌یمانگای به زه‌حمه‌ت خستووه، هه‌روه‌ها داوامان كردووه دهسكاریێكی ته‌واوی پڕۆگرامی وانه‌كان بكرێ، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ڵاممان ناداته‌وه، به‌كورتی هه‌ست ده‌كه‌ین له له رووی عیلمی‌و مه‌عنه‌ویه‌وه له لایه‌ن حكومه‌ت پشتگوێ خراوینو، ئیهمال كراوین.
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه مامۆستا مه‌لا نامیق مامۆستا‌و یاریده‌ده‌ری راگر، به‌م شێوه داخوازی‌و پێشنیاری خۆی ئاراسته‌كردو گوتی:
زۆرجار گله‌یی له‌وه ده‌كرێت كه زۆرینه‌ی مامۆستایانی ئایینی بڕوانامه‌ی زانكۆ‌و ئه‌كادیمییان نیه، له كاتێكدا كه هه‌فتانه زیاتر 700000كه‌س له كوردستان له وتاری هه‌ینی ئاماده‌ده‌بن، به‌ڕاستی پێموایه گله‌ییه‌كه له جێگه‌ی خۆیه‌تی، به‌ڵام پێویسته له به‌رامبه‌ردا هه‌ل بڕه‌خسێندرێت بۆ وه‌رگرتنی وتاربێژان له‌كۆلێژی خوێندنه ئیسلامیه‌كان‌و، هه‌روه‌ها وه‌ك پاڵپشتیێكی دیكه‌یش ئه‌م په‌یمانگایه‌ش بكرێت به كۆلێژ.
قوتابیانیش داوكاریو گله‌ییان هه‌یه
هه‌ر له‌میانه‌ی ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه‌دا، سه‌ردانێكی ناو قوتابیانی په‌یمانگامان كرد‌و، ئه‌وانیش هه‌ندێك گلهییو داخوازییان هه‌بوو، هیوایان ده‌خواست هه‌رچی زووتر داواكانیان جێبه‌جێبكرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، وێڕای ساده‌یی راپۆرته‌كه‌و، پرسیاره‌كانی، ته‌نها قوتابیێكیان نه‌بێ، كه‌سیان حه‌زی نه‌ده‌كرد وێنه‌ی بڵاوبكرێته‌وه، بگره هه‌ندێكیان حه‌زیان نه‌كرد كه ناویشیان بنوسرێ.
له لایه‌ن خۆیه‌وه عه‌لی تاهر قادر قوتابی قۆناغی دووه‌می به‌شی په‌روه‌رده، گله‌یی له‌نه‌بوونی گه‌راجێك كرد بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێلی قوتابی‌و مامۆستایان‌و، هه‌روه‌ها نه‌بوونی بینایه‌ی سه‌ربه‌خۆی به‌گرفتی سه‌ره‌كی په‌یمانگا وه‌سف كرد.
دواتر عبدالوهاب اسماعیل قوتابی پۆڵی یه‌كه‌می به‌شی بانگه‌واز، ئه‌وه‌ی گوت كه: بڕی 900 هه‌زار دینار به دوو قیست له قوتابی وه‌رده‌گیرێ، به‌ڕاستی پاره‌یه‌كی زۆره، ئێمه هه‌موو خاوه‌ن خاو وخێزانین، ناڵێین هه‌ر نه‌مێنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌مبكرێته‌وه، یارمهتیێكی باشه‌و، جێگه‌ی سوپاسه.
دواتر خه‌لیل محمدامین خدر هه‌ر له پۆڵی یه‌كه‌می به‌شی بانگه‌واز، باسی له‌وه‌كرد: كه رێوشوێنی وه‌رگرتنی قوتابیان هه‌ندێك دواكه‌وتووه‌و، ده‌بوایه زووتر ئه‌م كاره بهڕێوهچووبووایه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت: كه هیواداره هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ئه‌م په‌یمانگایه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یش وهربگرێنو، له‌وێ وه‌ك مامۆستای ئایین‌و، عه‌ره‌بی وانه بڵێنه‌وه.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره 77 ی گۆڤاری (په‌یامی زانایان) بڵاوكراوه‌ته‌وه..
|