سایتی (مفكرة الاسلام) بڵاویكرده‌وه: پاپا بندێكتی شانزه‌هه‌م، سه‌رۆكی كڵێسای مه‌سیحیه كاسۆلیكیه‌كان، له په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زایینیه‌وه‌و له ڤاتیكان ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه: ئه‌وڕوپیه‌كان ئیمانیان به مه‌سیحیه‌ت لاواز بووه‌و، به هۆیه‌وه كڵێساكان تووشی گرفتی زۆر بوونه‌ته‌وه‌و، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر تاكێكی ئه‌وڕوپی مه‌سیحی تووشی داڕمان‌و بێزاری بووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا زیاتر هاتووه: پاپا ئه‌وه‌یشی گوتووه كه: ئه‌و كێشه ئابوری‌و ئه‌خلاقیانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وڕوپی پێیانه‌وه ده‌ناڵێنیت، هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه ئه‌وڕوپیه‌كان ته‌نانه‌ت بێزارن له‌وه‌ی كه مه‌سیحیشن.
جێگه‌ی باسه: ئه‌م لێدوانانه‌ی پاپای ڤاتیكان دوای ئه‌وه دێت، كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا خودی ڤاتیكان ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو: كه له ئێستادا ئایینی ئیسلام خه‌ریكه ده‌بێته به‌ر بڵاوترین ئایین‌و، به په‌له گه‌شه‌سه‌ندن دایه.
|