ئا: سایتی زانایان:
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرا ئه‌مشه‌و له سه‌ری ساڵی میلادی كه‌نالَه ئاسمانییه‌كانی كوردستان ئاهه‌نگه‌كان نه‌گوازنه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ رێزگرتن له خوێنی شه‌هیدانی شرناخ‌و ئه‌و شه‌هیدانه‌ی رۆژانه له قامیشلۆ ده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها بۆ رێزگرتن له فرمێسكی كه‌س‌و كاره‌كانیان، چونكه ئێمه وه‌كو كورد ئه‌گه‌ر رێز له شه‌هیدان‌و كه‌س‌و كاره‌كانی خۆمان نه‌گرین، ئه‌وا نابێ گله‌یی له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بكه‌ین ئه‌گه‌ر رێزمان لێنه‌گرن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و كاته‌ی كه‌ناڵه كوردیه توركیه‌كه ئاهه‌نگی نه‌كرد، چه‌ند كه‌ناڵێكی كوردی ئاهه‌نگ‌و هه‌ڵپه‌ڕكێیان به دیاری بۆ شه‌رناخ‌و قامیشلۆ ده‌نارد، هه‌ر یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی (كوردسات، گه‌لی كوردستان، كه‌ركوك، جه‌ماوه‌ر) هه‌ر زوو راسته‌وخۆ هه‌ولێر‌و سلێمانیان به گۆرانی‌و هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌گوازته‌وه، كه له كاتژمێر 12 هه‌ردوو كه‌ناڵی KNNو هه‌ولێریش ده‌ستیان پێكرد، كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆسیش هه‌رچه‌نده ئاهه‌نگه‌كانی شاره‌كانی نه‌گواسته‌وه، به‌ڵام له ستۆدیۆی هه‌مان شتی دووباره كرده‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه هه‌ر یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی (NRTو كوردستان تی ڤی‌و سپێده‌و په‌یام) مه‌سئولانه هه‌ڵسوكه‌وتیان كرد‌و رێزیان له هه‌ستی هه‌موو كوردێك گرت، كه بۆ رووداوه‌كه ده‌سووتێت.
|