یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
كه‌لار : له‌سالیادی دامه‌زراندنیاندا لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی زانایان سه‌ردانی ته‌له‌فزیونی ئاینده‌ ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/01/2012 : 14:15:32
قه‌باره‌ی فۆنت
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:

به ‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی و بته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نیَوانیان و، هه‌ماهه‌نگی زیاتر سه‌رله‌ ئیَواره‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 2/1/2011 شاندیكی لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌ پیكهاتبوو له‌ به‌ریزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لیپرسراوی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاله‌یی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لق سه‌ردانی ته‌له‌فزیونی لۆكالی ئاینده‌یان كردوو به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ته‌له‌فزیوینه‌كه‌وه‌ پیشوازی كران ...
ئه‌مه‌و له‌و سه‌ردانه‌دا به‌رپرسی لقی گه‌رمیان به‌ناوی زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌وه‌ پیرۆزبایی حه‌وته‌مین سالیادی دامه‌زراندی ته‌له‌فزیونه‌كه‌ی گه‌یانده‌ به‌ریوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ته‌له‌فزیون و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له‌ كاره‌كانیاندا و هیوایان خواست كه‌ به‌رۆحیه‌تیكی گه‌رمه‌وه‌ بتوانن خزمه‌ت به‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بكه‌ن له‌ رووه‌كانی ئاینی و كۆمه‌لایه‌تی و هۆشیاری و رۆشنبیری و هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ ، و هه‌روه‌ها سوپاسی ستافی ته‌له‌فزیونه‌كه‌ی كرد له‌ پای ئه‌و به‌ده‌مه‌وه‌ هاتن و په‌یوه‌ندییه‌ به‌رده‌وامه‌ی له‌گه‌ل لقی زانایاندا هه‌یانبووه‌ له‌ رابردووداو به‌تایبه‌ت له‌ هه‌وال و بۆنه‌ ئاینی یه‌كاندا و داوای كرد له‌ سالانی داهاتووشدا زیاترو زیاتر په‌ره‌ی پیبده‌ن .

له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ریز كاروان یاروه‌یس به‌ریوه‌به‌ری ته‌له‌فزیونی ئاینده‌ به‌ ناوی خۆیی و ستافه‌كه‌یه‌وه‌ خۆشحالی هاتنی شاندی لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی زانیانی كرد و سوپاسی ستافی لقی گه‌رمیانی كرد كه‌ له‌رابردوودا هاوكارو یارمه‌تی ده‌ری كه‌ناله‌كه‌یان بوون

له‌كۆتایشدا هه‌ردوولا به‌لینی هه‌موو جۆره‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كیان دا له‌ نیوانیاندا...
شایانی باسه‌ ته‌له‌فزیونی ئاینده‌ كه‌نالیكی لۆكالی یه‌و به‌خشه‌كه‌ی سنوری گه‌رمیان ده‌گریته‌وه‌و سه‌ربه‌ مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستانه‌ .