یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
چه‌ند چالاكیه‌كی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/01/2012 : 10:10:21
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌شی ڕاگه‌یاندن /چالاكی لق
به‌رواری 4/1/2012 به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردسات) وه‌فدێكی لقی سلێمانی كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان م.نجم الدین قادر لێپرسراوی لق و م.كریم و م.عباس و م.محمد كارگێڕانی لق سه‌ردانی كه‌ناڵه‌كه‌یان كرد شایه‌نی باسه‌ زۆر به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازیان كردین و به‌خیرهاتنیان كردین،پاشان سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان به‌ گشتی و لقی سلێمانی به‌ تایبه‌تی كرد و هه‌وڵ و كۆششه‌كانی زانایانیان به‌رزنرخاند به‌ تایبه‌ت كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا زانایان له‌ خۆبردوانه‌ به‌ ده‌م كه‌ناڵه‌كه‌وه‌ چون و هیوای سه‌ركه‌وتن و زیاتر خزمه‌تیان له‌ زانایان خواست له‌ به‌رانبه‌ردا مامۆستا نجم الدین سوپاسی بێ‌ پایانی كه‌ناڵه‌كه‌یان كردوو ده‌ست خۆشی لێ‌ كردن و هیوای خواست كه‌ كه‌ناڵه‌كیان زیادتر به‌ره‌ و پێش بچێت و بره‌وی زیاتر بدات به‌ به‌رنامه‌ی ئاینی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و لایه‌نه‌ پێویستییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان وه‌ك گه‌لێكی موسڵمان.
له‌ كۆتایدا به‌ڕێزه‌وه‌ به‌ڕێكراین.
هه‌رهه‌مان ڕۆژپاش نیوه‌ڕۆكه‌ی هه‌مان وه‌فد سه‌ردانی ماڵی به‌ڕێز جه‌نابی مامۆستا ملا بها‌والدین لێپرسراوی پێشوی لقی (شاره‌زور) یان كرد به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی به‌ڕێزیان به‌ بۆنه‌ی نه‌خۆشی یه‌وه‌ دوای به‌ خێرهاتن له‌ لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا بها‌والدینه وه به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ مامۆستا نجم الدین و وه‌فدی هاوڕێی هیوای چاك بوونه‌وه‌یان بۆ خواست وه‌ داوای شیفایان له‌ خوای گه‌وره‌ كرد بۆیان