دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین - گه‌رمیان :
سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 16/1/2012 به‌به‌شداری نوێنه‌ری زیاتر له ده رێكخراوی حكومی و مه‌ده‌نی و حیزبی له‌باره‌گای لقی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌رونناسانی كوردستان به‌رێوه‌چوو تیایدا رێكخراوه‌كانی گه‌رمیان داواكاربوون كه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا گه‌رمیان له‌به‌رچاوبگیرێت و مافی خۆی پێ بدرێت له ته‌شكیلكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا و هه‌روه‌كو پشتیوانی خۆیان بۆ مانه‌وه‌ی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربری وه‌كو نوێنه‌ری گه‌رمیان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا و ئه‌مه‌و رێكخراوه‌كان بریاریاندا داواكارییه‌كانیان له‌رێگه‌ی یاداشتێكه‌وه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌ریم و حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان بكه‌ن و به‌دواداچوونی مه‌یدانی بۆ بكه‌ن و هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌مپینێكیان راگه‌یاند . |